یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن (MoU) ڕێککەوتنێکی فەرمییە لە نێوان دوو لایەن یان زیاتر کە مەرج و وردەکارییەکانی هاوکاری یان هاوکارییەکی پێشنیارکراوی دەخاتە ڕوو لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا. لە چوارچێوەی خوێندنی باڵادا، زۆرجار یاداشتنامەی لێکتێگەشتن بۆ دروستکردن و پێشخستنى هاوبەشی نێوان زانکۆکان یان دامەزراوە ئەکادیمییەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت.
گرنگی یاداشتنامه ی لێکتێگەیشتن بۆ زانکۆی هه ڵه بجه (UoH) بریتیە لە بنیاتنانى هاوبه شیی فه ڕمی له گه ڵ زانکۆ و دامه زراوه ئه کادیمییه کانی دیکه له سه ڕ ئاستی ناوخۆو
نێوده وڵه تیدا. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییانەوە، زانکۆى هەڵەبجە توانای هاوکاریکردنی هەیە لە پڕۆژەکانی توێژینەوەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ئەندامانی فاکەڵتی و هاوبەشیکردنی سەرچاوە و شارەزایی و پێشخستنی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکە.
تاکو ئێستا زیاتر لە ٤٠ یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن واژوو کراوە لە نێوان زانکۆى هەڵەبجە و چەند زانکۆیەکى ناوخۆو دەرەوە کە دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ زانکۆى هەڵەبجە. ئەم ڕێککەوتننامانە دەرخەرى مەودایەکی جۆراوجۆرە لە بوارە ئەکادیمییەکان و بوارەکانی توێژینەوە و دەبنە ڕەخساندنى دەرفەت بۆ زانکۆى هەڵەبجە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە سەرانسەری جیهاندا.
هەندێک لە سوودەکانی هەبوونی یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆ ناوخۆیى و نێودەوڵەتییەکان بریتین لە:
- ڕەخساندنى هەل بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابی و ئەندامانى فاکەڵتی.
- ئەنجامدانى توێژینەوە و توێژینەوەی هاوبەش.
- هاوبەشیپێکردنى توانا و شارەزایی.
- دروستکردن و پەرەپێدانى پەیوەندى هاوبەشی بۆ ئەنجامدانى کۆنفرانس و ئیڤێنتە نێودەوڵەتییەکان.
- بەهێزکردن و پەرەپێدانى ناوبانگ و توانا و دەرکەوتنىی زانکۆ.