بڵاوکراوەتەوە لە: 19-12-2023

زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی UIN Raden Intan Lampung یاداشتنانەی لێکتێگەشتن واژوو دەکەن

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٩\١٢\٢٠٢٣ زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی UIN Raden Intan Lampung  لە وڵاتی ئیندۆنیسیا بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی زوومەوە کۆبوونەوە بە مەبەستی واژوو کردنی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن.

نوێنەرانی زانکۆی هەڵەبجە پێکهاتبوون لە بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مەهاباد کامل عبدالله سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز م. باوەر محمد فەرەج لێپرسراوی ئوفیسی ڕێزبەندیە نێودەوڵەتیەکان، بەڕێز م.ی. ڕاستی ئەیوب حمە سعید بەڕێوەبەرەی پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان.

نوێنەرانی زانکۆی UIN Raden Intan Lampung پێکهاتبوون لە   پ.د. وان جەمالدین سەرۆکی زانکۆکە و بەشێک لە ڕاگر و بەڕێوەبەرەکانی زانکۆکە.

پاش ناساندنی تیمی نوێنەرانی هەردوو زانکۆ، بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر مەهاباد کامل عبدالله سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتارێکی پێشکەش کردوو و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ناساندنی نوێنەرانی زانکۆی بەرامبەر و دەستپێکی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی لەگەڵ ئەو زانکۆیەدا.

بەرێزیان ئاماژەیان بە پێکهاتەی زانکۆی هەڵەبجە کرد لە ڕووی پێکهاتەو مێژوو و بەرەوپێشچوونی زانستی و ئەکادیمیەوە هەروەها پلانی ئایندە بۆ پێشخستنی زانکۆ. .  هەروەها پ.د. وان جەمالودین سەرۆکی زانکۆی UIN Raden Intan Lampung لە وتەیەکدا باسی لە ئاستی زانکۆکەیان و ژمارەی خوێندکاری زانکۆکە و پلانی زانکۆکە بۆ ساڵی ٢٠٣٥ کرد، هەروەها ئاماژەی بەوەدا زانکۆکە لە پلەی ١٠یەم لەسەر ئاستی وڵاتەکەی.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لە نێوان زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی وین ڕادەن ئینتان لامپونگ واژۆ کرا، یاداشتنامەکە لە ٨ مادە پێکدێت و ئامانجی کاری هاوبەش و پێکەوەییە. ئامانجەکانی یاداشتنامەکە بریتین لە کاری ئەکادیمی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی خوێندکار، کۆرس، سیمینار، وۆرکشۆپ و کتێبی هاوبەش. هەروەها هەرکارێکی  دیکەی ئەکادیمی هاوبەش بکرێت.

chevron-down