پەیامی سەرۆکی زانکۆ

پەیامی سەرۆکی زانکۆ

بەناوی زانکۆی هەڵەبجە و کارگێڕی و ستافەوە بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ سەردانکردن و گەڕان بەناو ماڵپەڕەکەماندا بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی زانکۆکەمان بزانن. وە هەروەها دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە ئاگاداری هەر چالاکیەک بن کە لەلایەن زانکۆی هەڵەبجە میوانداری دەکرێت. زانکۆیەک وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی دەبێتە میدیای پەیوەندیکردن لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا. جگە لەوەش زانکۆی هەڵەبجە زانکۆیەکی ئارام و زانستی و پەروەردەییە. خوێندکارەکانمان سەرچاوەیەکی بەنرخن بۆ ئێمە. سەرەڕای ئەوەش، لەم سەردەمەدا تەکنەلۆژیا بەشێکی سەرەکی ژیانی هەر کەسێکە و ئاشنابوون بە گۆڕانکارییەکان بردنی هەموو کەسێکە بۆ جیهانی تەکنەلۆژیا، بۆیە ماڵپەڕی زانکۆکەمان دەبێتە بەستەرێک لە نێوان خوێندکاران و وانەبێژان و یەکەکانی کارگێڕیدا. ئامانجی زانکۆکەمان دابینکردنی کەشێکی زانستی و پەروەردەییە بۆ هەموو لایەک.

پڕۆفیسۆر. دکتۆر. مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا

سەرۆکی زانکۆ

chevron-down