ئەرکی زانکۆ ئامادەکردنی زانا و پسپۆڕی شارەزایی بەرزە لە سەرجەم بوارەکانی زانستی و زانستە مرۆییەکان بۆ ناوچەی شارەزوور بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بە گشتی. زانکۆکە هەوڵدەدات دەستڕاگەیشتن بە دەرفەتی خوێندنی باڵا کە خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و بەکالۆریۆس بتوانن پەرە بە زانست و لێهاتوویی پێویست بدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیشەییەکانیان و باشترکردنی بەرهەمهێنانی دامەزراوەکەیان و پێشکەشکردنی سەرکردایەتی و خزمەتکردن بە کۆمەڵگاکانیان.
----------------------------
زانکۆی هەڵەبجە هەوڵدەدات ببێتە یەکێک لە زانکۆ پێشەنگەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دواجار نێودەوڵەتی بۆ دابینکردن و پاراستنی دەرفەتی فێربوون و وانەوتنەوە بە کوالیتی بەرز و توێژینەوە و بەشداریکردنی کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوە لە بوارە جیاجیاکاندا کە بە توندی بەستراوەتەوە بە پێداویستی و گەشەپێدانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە و هەرێم بەگشتی.