بەشەناوخۆیی

لە زانکۆی هەڵەبجە

  دەربارەى بەڕێوەبەرایەتى

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌شه‌ناوخۆييه‌كان به‌ فه‌رمانى وه‌زارى ژماره‌ (2/22679) له‌ ڕێکەوتى (2011/11/30) فه‌رمانى دروستبوونى بۆ ده‌رچووه‌.

بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکان لە ڕووى کارگێڕیەوە سەر بە فەرمانگەى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆیە بۆ کاروبارى خوێندکاران. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە هۆبەکانى (بەشەناوخۆیى کوڕان و بەشەناوخۆیى کچان) پێکهاتووە.

 چۆنیەتى دابەشکردن و پێدانى بەشەناوخۆیى بە خوێندکاران

لە پێش دەستپێکى وەرزى نوێى خوێندن هۆبەکانى بەشەناوخۆیى کوڕان و کچان ئامادەکارى دەکەن بۆ دابەشکردن و پێدانى بەشەناوخۆیى بەو خوێندکارانەى مافى نیشتەجێبونیان هەیە لە بەشەناوخۆییەکاندا بەم شێوەى لاى خوارەوە:

– ڕێکخستنى بەشەناوخۆیى و بەتایبەت ژوورى نیشتەجێبونى خوێندکاران و دابینکردنى پێداویستیەکانیان. 

– خوێندکارانى قۆناغى یەکەم دەبێت ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بێنن بۆ وەرگرتنى بەشەناوخۆیی: 

کۆپى (کارتى نیشتیمانى ئەگەر نەبوو پێناسى بارى شارستانى، کارتى زانیارى، کارتى ڤاکسین، فۆڕمى خۆراك، (2) وێنەى معاملات، فایلێکى تەرەقە، پشتگیرى بەش، پشتگیرى موختار).

– واژۆکردنى بەڵێننامەى پابەندبون بەڕێنمایى بەشەناوخۆییەکان لەلایەن خوێندکارانەوە.

– لە کاتى دابەشکردنى ژوورى بەشەناوخۆیى ڕەچاوى ئەوە کراوە خوێندکاران بە پێى قۆناغ و بەشەکانیان ژوریان پێبدرێت. 

 بەشەناوخۆییەکانى زانکۆ و ژمارەى خوێندکاران و ژمارەى ژوورەکان:

هۆبەى بەشەناوخۆیى کوڕان:

ئەم هۆبە لە ئێستادا سەرپەرشتى(٤٠٠) خوێندکار دەکات، ستافى کارگێڕى بریتیە لە (لێپرسراوى هۆبە، فەرمانبەرانى میلاکى هەمیشەیى و فەرمانبەرانى گرێبەست)، ئەم فەرمانبەرانە پسپۆڕى (کاگێڕى، هونەرى، پاسەوان، شۆفێر، کارگوزارى ئافرەت و پیاو) لەخۆ دەگرن. هۆبەى بەشەناوخۆیى کوڕان (یەک) بیناى بەشەناوخۆیى هەیە کە پێکدێت لە (49) ژوور، کە بیناى پێشوى کۆلێجى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتیەکانە، لەگەڵ (دوو) بلۆکى بەشى ناوخۆیى لەناو کەمپى زانکۆ، کە ژمارەى ژوورى هەر بلۆکێک (27) ژوورە، لە ساڵى خوێندنى زانستى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ، ئەم دوو بلۆکەش خوێندکارى تێدا نیشتەجێ کراوە.

هۆبەى بەشەناوخۆیى کچان:

ئەم هۆبە لە ئێستادا سەرپەرشتى(٧٠٠) خوێندکار دەکات، ستافى کارگێڕى بریتیە لە (لێپرسراوى هۆبە، فەرمانبەرانى میلاکى هەمیشەیى ، فەرمانبەرانى گرێبەست، ئەم فەرمانبەرانە پسپۆڕى(کاگێڕى، هونەرى، چاودێر،باخەوان، شۆفێر، پاسەوان، کارگوزارى ئافرەت و پیاو) لەخۆدەگرن، لە هۆبەى بەشەناوخۆیى کچان(یەک) بیناى بەشەناوخۆیى هەیە کە لە(٦) نهۆم پێکهاتووە بەنهۆمى ژێرزەمینەوە، کە(163) ژوور لە خۆدەگرێت کە(٥) ژووریان تایبەتە بە(چاودێر و ستافى هونەرى و پیشەیى) کە(٢٤) کاتژمێر سەرپەرشتى ئامێر و ئیش و کارە هونەرى و پیشەییەکانى بیناکە دەکەن، سەرجەم خوێندکارانى بەشەناوخۆیى کچان لەم بەشەناوخۆییەدا نیشتەجێیە کە ژمارەیان(٧٠٠) خوێندکارە.

بەشەناوخۆییەکانى کۆلێجى پەروەردەى قەزاى شارەزوور:

لەئێستادا سەرپەرشتى(240) خوێندکار دەکەن، ستافى کارگێڕى بریتیە لە(سەرپەرشتیارى بەشەناوخۆییەکان، فەرمانبەرى کارگێڕى، چاودێرى بەشەناوخۆییەکان) کە فەرمانبەرى میلاکى هەمیشەیین. ئەم کۆلێجە بەموڵک خاوەنى بەشەناوخۆیى نیە، سەرجەم بەشەناوخۆییەکان بینا و خانوى ماڵانن و کرێن، کە ژمارەیان(6) بەشى ناوخۆییە کە لە(٤٠) ژوور پێکدێن، کە(5) بینایان تایبەتە بە بەشی ناوخۆیى کچان، (١) بیناشیان بەشى ناوخۆى کوڕانە.

– لە گرنگترین کار و ئەو خزمەتگوزاریانەی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ئەنجامى دەدات:

١. دابینکردنى شوێنى نیشتەجێبون و پێداویستى خوێندکارانى دەرەوەى شار لە بەشەناوخۆییەکاندا.

٢. دابینکردنى ئەم پێداویستیانەى لاى خوارەوە بۆ خوێندکارانى بەشەناوخۆییەکان:

(سەلاجە، لۆکەر، غەسالە، صۆبا، موبەریدە، دۆڵابى جل، طباخ، ئوتو، جێگە پێڵاو، گسکى کارەبایى، سستەم و قەرەوێڵە، دۆشەک، بەتانى، سەرین، سەرچەف، کومبار….).

٣. چاودێرى کردنى بەردەوامى خزمەتگوزاریەکانى(ئاوى گەرم، هەواى سارد و گەرم، ئامێرە کارەبایى و میکانیکیەکان….) لە بەشەناوخۆییەکاندا .

٤. بەدواداچون بۆ کێشە و گرفتى بەشەناوخۆییەکان و دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان ئەوەى لە دەسەڵاتى بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکاندا بێت لە کاتى دەوامى فەرمى و لە دواى دەوامى فەرمى، چارەسەر کردنى ئەو کێشە و گرفتانەى لە دەسەڵاتى بەڕێوەبەرایەتى نەبێت نوسراو و داواکارى بۆ دەکرێت بۆ لایەنى پەیوەندى دار بەمەبەستى چارەسەر کردنیان.

٥. جێبەجێکردنى ڕێنمایى تایبەت بە بەشەناوخۆییەکان لە پێناو دابینکردنى کەشێکى ئارام لە بەشەناوخۆییەکاندا، وەرگرتنى ئامادەنەبونى خوێندکاران، لێپیچینەوەى یاسایى لەو خوێندکارانەى پابەندى ڕێنمای بەشەناوخۆییەکان نابن، پێبژاردنى ئەو کەل و پلانەى بەشەناوخۆییەکان کە لەلایەن خوێندکارانەوە زیانیان پێدەگات.

٦. لە پێش دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن ئامادەکارى تەواو دەکرێت لە بەشەناوخۆییەکاندا، سەرجەم کێشە و گرفت و ئاریشەو تواناى وەرگرتنى خوێندکار لە بەشەناوخۆییەکاندا بەوردى ئامادە دەکرێت، لە ڕێگەى بەرێز فەرمانگەى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکارانەوە ئاڕاستەى سەرۆکایەتى زانکۆ و وەزارەتى خوێندنى باڵا دەکرێت بە مەبەستى چارەسەر کردنیان.

٧. هەماهەنگى کردن لەگەڵ(بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى و بەڕێوەبەرایەتى هونەرى و چاککردنەوەى) زانکۆمان لە پێناو دڵنیابونەوە لە لایەنى تەندروستى خوێنکاران و سەلامەتیان لە بەشەناوخۆییەکاندا.

٨. گرنگى دان بە ژینگە و باخچە و لایەنى سەوزایى لە بەشەناوخۆییەکاندا، بەمەبەستى دروستکردنى ژینگەیەکى تەندروست و دیمەنێکى جوان بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران.

٩. ئامادەکردنى زانیارى تایبەت بە بەشەناوخۆییەکان و فەرمانبەران و خوێندکاران.

١٠. وەڵام دانەوە و ئاڕاستەکردنى نوسراوەکان بە پێى ئەو دەسەڵاتەى بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکان دیارى کراوە.

chevron-down