ئەندازیاری

کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجە

بەشی ئەندازیاری ڕاستەوخۆ لە ژێر چەتری سەرۆکایەتی زانکۆدایە و جێگری سەرۆکایەتی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەرپەرشتی دەکات. بە فەرمانی زانکۆ ٢٢٠٧/٥/٢ لە ساڵی ٢٠١٦ بە فەرمی کراوەتەوە و خوێندکاری بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ وەرگیراوە. خوێندن لەو بەشەدا هەم تیۆری و هەم پراکتیکییە و پێویستە خوێندکار هەندێک زانیاری پاشخانی هەبێت لە بیرکاری و فیزیا و کیمیا بۆ ئەوەی بتوانێت بە دوور لە کێشە لە بابەتەکان تێبگات. خوێندکاران لە ڕێگەی تاقیگەکانی بەشەکەوە ئاشنا دەبن بە تاقیکردنەوەی خاک و کەرەستەی بیناسازی. دەرچووانی بەشەکە دەتوانن کار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئەندازیاری شارستانی وەک دروستکردنی ڕێگاوبان، بیناسازی، و پڕۆژەکانی ئاو کار بکەن و بەشداری بکەن. ئامانج لە کردنەوەی بەشەکە خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە و تەواوی هەرێمی کوردستانە لەسەر بنەمای ئەو زانستە ئەندازیارییەی کە خوێندکاران لە بەشەکە وەریدەگرن. بەشەکە پێی وایە وانەبێژان خێزانی دووەمن بۆ خوێندکاران و پێویستە کەشێکی گونجاوی فێربوونیان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە توانا و بەهرە شاراوەکانیان بدەن.

سەردانی ئەم کۆلێژە بکە
chevron-down