ئۆفیسی پەیوەندییە ئەکادیمییە نیودەوڵەتیەکان یەکێکە لە یەکە هەرە گرنگ و بنچینەییەکانى پەیکەرى کارگێڕى و ئەکادیمى زانکۆى هەڵەبجە و هەر لە سەرەتاى دامەزراندنى زانکۆوە هەبووە بەڵام بە شێوەیەکى فەرمى لە ساڵى ٢٠١٤-٢٠١٥ ئۆفیسى تایبەت بە پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتییەکانى هەبووە. ئۆفیسی پەیوەندییە ئەکادیمییە نیودەوڵەتیەکان بەرپرسیارە لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى پڕۆژەى هاوبەشى نێودەوڵەتی و هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆو دامەزراوەو ڕێکخراوەکانى تر.
ئەرکی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بریتییە لە گەیشتن بەم ئامانجانەی خوارەوە:
- ئاسانکاری و ڕێکخستنى بۆ پرۆگرامە نێودەوڵەتییەکانی ئاڵوگۆڕى خوێندکاران و دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات.
- برەودان بە ستراتیژیەتی کاری هاوبەش و ڕێکخستنی هاوکاری دامەزراوەیی لە ڕێگەی ئامادەکردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ زانکۆ یان هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان دا.
- بەخشینی زانیاری بە فاکەڵتی و خوێندکاران لەسەر بنەمای دەرفەتی ئاڵوگۆڕە نێودەوڵەتیەکان.
- ڕێکخستن و باشترکردنی دەرفەتی ئاڵوگۆڕ بۆ ستاف و خوێندکار.
- چاودێرێکردنى جێبەجێکردنی پلانی ستراتیجی بە نێودەوڵەتی کردنی زانکۆی هەڵەبجە.
- بەڕێوەبردن و بەرەوپێشچوونی پرۆگرامەکانی ئیرەسمەس پلەس و هەروەهاپڕۆگرامەکانی تریش.
- پێشوازی و میوانداری وەفدی زانکۆ نێودەوڵەتیەکان ودامەزراوە گشتیەکانی تر بۆ زانکۆی هەڵەبجە.
- ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ببێتە سەنتەری یەکخستنی پرۆسەی بەڕێوەبردن و پشتگیری و هاوکاری بۆ توێژەران و خوێندکارانی نێودەوڵەتی.
- پێشخستنی پرۆگرامە ئەکادیمییەکانی زانکۆ و چالاکییە توێژینەوەکان بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتییە ئەگەرییەکان و خوێندکاران.
- پاڵپشتیکردنی خوێندکارانی نێوده وڵه تی به شوێنی ماوه ، و بابه ته کانی تری په یوه ست به ئه زموونی خوێندنیان له ده ڕه وه ی وڵات.
- ڕێکخستن و هەماهەنگی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و وۆرک شۆپ و بۆنە ئەکادیمییەکانی تر.
- هاوکاریکردن لەگەڵ بەشەکانی تری زانکۆ بۆ تێگەیشتن و پێشخستنی هەمەچەشنی نێوان کولتوورەکان لە کۆمەڵگەی زانکۆدا.
- پێشکەشکردنی ڕێنمایی و پشتگیری بۆ ئەندامانی فاکەڵتی کە بەشدارن لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی توێژینەوە یان ئەرکەکانی وانەوتنەوە.
- داڕشتن و جێبەجێکردنی ستراتیژییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕانکین و ڕیزبەندی زانکۆ لە جیهادا.
دیدگای ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بریتیە لە بنیادنان و رێکخستنی چالاکییە نێودەوڵەتیەکان بۆ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە.
ستافی پەیوەندییەکان
ستافی پەیوەندییەکان کارامە و لێهاتوو و خاوەن ئەزموونن و کاردەکەن لەسەر هاوبەشیپێکردنی کار و پلان و چالاکی داهاتوو لەگەڵ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی بە شێوەیەکی ڕێکخراو، وە هەروەها ئەنجامدانی کارەکانی سەرەتا و بناغەی کاری هاوبەشی پێکردن و پرۆگرامە ئاڵوگۆڕەکان.