دەربارەی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور
کۆلێژی پەروەردە/شارەزوور یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجە کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە فەرمانی وەزاری ژمارە ٥٤١٩ دامەزراوە، کەمپی کۆلێژەکە دەکەوێتە قەزای شارەزوور و لە ٣ بەش پێکهاتووە کە... بریتین لە بەشی: کوردی، بەشی باخچەی ساوایان و بەشی گەشەپێدانی مرۆیی. هەر سێ بەشەکە وانەکانی ئێوارانیان هەیە بە هەمان شێوە.
دیدگای کۆلێژ
دیدگای کۆلێژ هاوتەریبە لەگەڵ داواکارییە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆکە. کۆلێژەکە دەیەوێت پەرە بە چالاکی کۆمەڵایەتی بدات و سیستەمی پەروەردەیی هاوچەرخ پەیڕەو بکات و پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان بەدی بهێنێت.
ئەرکی کۆلێژ
لەنێو ئەرکەکانی کۆلێژەکەدا بریتین لە پەرەپێدانی پسپۆڕانی پەروەردەیی بۆ ئامادەییەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەنجامدانی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکان بە شێوەی سیمینار و کۆبوونەوەی زانستی و دواجار ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە جیاوازەکانی پەروەردەدا.