چۆنێتی پێشکەشکردنی داواکاری

لە زانکۆی هەڵەبجە

چۆنیەتی بەشداریکردن

زانکۆی هەڵەبجە پەیوەستە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ئەمەش خوێندکاران داخڵ دەکرێن لەڕێگەی هەمان سیستەم کە بەکاردێت بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ حکومییەکان. ئەم سیستەمە کە ناسراوە بە زانکۆلاین بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێت لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وە هەروەها وەزارەتی پەروەردە. کاتێک خوێندکاران کۆتا ساڵی چارەنووس ساز تەواودەکەن لە خوێندنگە، فۆڕمی وەرگرتن پڕدەکەنەوە لە زانکۆلاین. دوای ماوەیەک لە هەڵسەنگاندن، لە زانکۆ حکومییەکان وەردەگیرێن، وەک زانکۆی هەڵەبجە. ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە وەردەگیرێن لە هەر بەشێک دەکەوێتەوە سەر ئەو ژمارەیەی کە زانکۆی هەڵەبجە پێشکەشی دەکات بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

.بێجگە بە سیستەمی زانکۆلاین، زانکۆی هەڵەبجە خوێندکاریش وەردەگرێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ. بەشداربووان بەم ڕێگایە دەتوانن هەوڵبدەن بۆ خوێندن لە چەند بەشێکی دیاریکراو، وە پاش پێداچوونەوەی داواکەیان لەلایەن ئەندامانی زانکۆی هەڵەبجە وەڵام دەدرێنەوە

chevron-down