خوێندكارانی زانكۆمان (له خوێندنی به‌یانیان و ئێواران) له ڕێگه‌ی لینكی تایبه‌ت به پلاتفۆڕمی دڵنیایی جۆریی (tqa.uoh.edu.iq) له كۆتایی هه‌ر وه‌رزێكی خوێندن (بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی كه سیسته‌میان وه‌رزییه) یاخود له كۆتایی هه‌ر ساڵێكی خوێندن (بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی كه سیسته‌میان ساڵانه‌یه) ده‌توانن فیدباك ئه‌نجامبده‌ن له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، كه سه‌رجه‌م لێپرسراوی هۆبه‌كانی دڵنیایی جۆری كۆلێجه‌كانی لێ ئاگادارده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌ڵده‌ستێت به پێدانی (Permission) و دروستكردنی كۆدێكی (unique) تایبه‌ت به فیدباك بۆ هه‌ر خوێندكارێك پاش ناردنی ژماره‌ی خوێندكاره‌كانی هه‌ر به‌شێك له‌لایه‌ن هۆبه‌كانی دڵنیایی جۆری كۆلێجهكانهوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، به‌جۆرێك هه‌ر خوێندكارێك ته‌نها ده‌توانێت یه‌ك جار فیدباك ئه‌نجامبدات و پاش ئه‌وه سیسته‌مه‌كه ڕێگه‌ی پێنادات جارێكی دیكه فیدباك ئه‌نجامبداته‌وه، دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی فیدباكی خوێندكار مامۆستایان ده‌توانن ئه‌نجامی فیدباكی وانه‌كانیان ببینن و ماوه‌یه‌ك دیاریده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی تانه‌دان له ئه‌نجامی فیدباكی خوێندكاران، پاش ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه سیسته‌مه‌كه داده‌خرێت.