کۆلێژی یاسا و کارگێڕیی لە ساڵی (٢٠٢٠)دا وەک یەکێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجە دامەزراوە، کاتێک لە دوو بەش پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە (بەشی یاسا و بەشی بازرگانیی نێودەوڵەتی)، پاش ساڵێک و لە ساڵی (٢٠٢١)دا بەشی سێیەمی (سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان)ی کردەوە. دەرچووانی هەر سێ بەشەکە بڕوانامەی بەکالۆریۆس-یان پێدەبەخشرێت و لە بەشی یاسادا لە ساڵی (٢٠٢٣)وە قۆناغی ماستەر کراوەتەوە و دەرچوان بڕوانامەی ماستەر لە هەردوو بواری یاسای گشتیی و یاسای تایبەت-یان پێدەبەخشرێت. سیستەمی خوێندن لە بەشی یاسا قۆناغی بەکالۆریۆس ساڵانەیە، لە بەشی یاسا قۆناغی ماستەر و هەردوو بەشەکەی تر بازرگانیی نێودەوڵەتی و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێواژووی بۆڵۆنیا و سیستەمی کۆرسات پەیڕەو دەکرێت.