سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢-٨-٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان پێشوازی لە سەرۆک و نوێنەری ڕێکخراوی کەیساین بۆ توێژینەوەی زانستی کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا کە سەرۆکی زانکۆ و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن و ستافی ئۆفیسی ریزبەندیە نێودەوڵەتیەکان ئامادەبوون چەند پرسێکی زانستی و ئەکادیمی تاوتوێکران.
پاشان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژووکرا لە نێوان زانکۆی هەڵەبجە بەنوێنەرایەتی بەڕێز( پ.د. مەهاباد کامل عەبدوڵا)، سەرۆکی زانکۆ و (د.فهمی حسین کاکەمەند) سەرۆکی رێکخراوی کەیساین بۆ توێژینەوەی زانستی .
وابڕیارە لە داهاتوودا هەردوولا بە هەمەئاهەنگی کاربکەن بۆ بەرەوپێشبردنی توێژینەوەی زانستی لە کوردستان و هاندانی زیاتری توێژەرانی کوردستان بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی کوالیتی توێژینەوە کوردستانییەکان. هەروەها پلانی کاری هاوبەش و چالاکی زانستی هاوبەش تاوتوێ کرا.