بڵاوکراوەتەوە لە: 25-02-2024

زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی کوردستان یاداشتنامەی لێکتێگەشتن نوێ دەکەنەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤-٢-٢٠٢٤ شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە کۆبوونەوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بە نوێنەرایەتی بەڕێز د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحموود، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و کۆمەڵێک بەڕێوەبەرو لێپرسراوی دیکەی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستانیان کرد.

شاندەکە لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر حامید قادرزادە سەرۆکی زانکۆی کوردستان، بەڕێز د. حبیب سولەیمانی بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان، د.خالید احمدزادە، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی د. محمد مەلەکی بەڕێوەبەری چالاکیەکان، پێشوازیان لێکرا.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ئاستی زانستی و ئەکادیمی هەردوو زانکۆ هەمیشە لە پەرەسندندایە و گەشتوەتە ئەو ڕادەیەی ژمارەیەکی زۆری خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە بڕۆنە زانکۆی کوردستان و کۆمەڵێک چالاکی وەرزشی نێودەوڵەتی پێکەوە ئەنجام بدەن.

لای خۆشیەوە بەڕێز د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحموود ، نوێنەری زانکۆی هەڵەبجە، بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەوە سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی سەبارەت بەو میوانداریە گەرمەی کە زانکۆی کوردستان لە زانکۆی هەڵەبجەی کردووە. وە هیوای خواست کە زانکۆی هەڵەبجە قەرەبووی ئەم میواندۆستیەی زانکۆی کوردستان بکاتەوەو پەیوەندیەکانیان هەمیشە لەپەرەسندندابن.

دواتر یاداشتنامەی لێکتێگەشتنی نیوان هەردوو زانکۆ بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر قادریان و پڕۆفیسۆر دکتۆر مهاباد کامیل عبداللە بە نوێنەری د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحموود نوێکرایەوەو واژوو کرا.

لە خاڵە گرنگەکانی یاداشتنامەکە بریتین لە ئەمجامدانی چالاکی ئەکادیمی و زانستی هاوبەش لە شیوەی کۆنفراس و وێرکشۆپ و سمپزیۆمی نێودەوڵەتی و ئەنجاندانی توێژینەوەی هاوبەش.

ئەم بۆنەی نوێکردنەوەیە لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی زانکۆی کوردستان و زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی ٥ بەردەوام بوو، چەندین چالاکی وەرزشی تێدا ئەنجام درا.

chevron-down