چالاکییەکان

ئاگاداری بۆ خوازیارانی خوێندنی ئێواران لە کۆلێجی پەروەردەی وەرزش

ئاگاداری خوازیارانی کۆلێجی  پەروەردەی وەرزش(بەشی پەروەردەی وەرزش و وەرزشی بنەڕەت) لە زانکۆی هەڵەبجە دەکەین کە بەنیازن درێژە بە خوێندن بدەن ، رۆژی ١ شەمە ٢/٩/٢٠١٨ سەردانی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم بۆ خوێندنی ئێواران بەپێی مەرج و ڕینماییەگشتیەكانی وەرگرتن * تێبینی خوازیار پێویستە تەمەنی لە 35 ساڵ زیاتر نەبێت.    

ئاگادارى بەکرێدانى پەڕاوگە و فۆتۆکۆپی

سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە هەڵدەستێت بە بەکرێدانى پەڕاوگە و فۆتۆکۆپى زانکۆى هەڵەبجە…. ١. ئەم ئاگاداریە لە ژمارە(٧٦٤٨)ى ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ بڵاو کراوەتەوە. ٢. (٣٠) ڕۆژ پاش بڵاوبونەوەى ئەم ئاگاداریە و لە کاتژمێر (١١) ى پێش نیوەڕۆ زیادکردن بۆ بەکرێدانەکە لە سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت. ئەگەر ئەو بەروارە بەر پشووى فەرمى کەوت ، ئەوا یەکەم ڕۆژى […]

بەکرێدانى کافتریا

ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژی ٢٠١٨/٨/٢٩ لە ژمارە (١٢٦٧) ى ڕۆژنامەی یاری بڵاو كراوەتەوە. پاش (٣٠) ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەى لە ڕۆژنامەى فەرمى زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت ,ئەگەر ئەو بەروارە پشووی فەرمى بێت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژى دواى پشووە فەرمیەکە.

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خولی دووەمی زانکۆی هەڵەبجە

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی خولی دووەمی زانکۆی هەڵەبجە

ئاگادارى سەرجەم خویندکارانی خولی دووەمی زانکۆی ھە ڵەبجە دەکەینەوە کە رۆژی شەممە ٩/١ بەشە ناوخۆیی کراوە دەبێت بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان ــــ بۆیە پێويستە خوێندکار پشتگيرى لە تۆماری کۆلێجەکەی بێنێت کە وانەکان و بەروارى تاقى كرنەوەى لێ تۆمار كرابێت.  

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ، زانکۆى هەڵەبجە بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٨/٢٥ بەڕێز (قوباد تاڵەبانى) جێگری سەرۆك وەزیرانى حکومەتى هەرێم ، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد. و چەندین دام و دەزگاى ئەو شارەى بەسەر کردەوە. زانکۆى هەڵەبجە دەبێتە یەکەم وێستگەى سەردانى بەڕێزیان بۆ پارێزگاى هەڵەبجە . لە سەردانەکەی بۆ زانکۆى هەڵەبجە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆ و شاندێکى باڵاى زانکۆى […]

وەفدێکى ڕێکخراوى عەرعەر سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن

لەبەرامبەر كارو خزمەتەكانی بۆ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ، ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٢٠١٨/٨/١٣ بەڕێز (هاوار صابر) سەرۆكی ڕێكخراوی عەرعەر ، هاوڕێ لەگەڵ ( مامۆستا ئامانج) سەردانی بەڕێز (د. تحسین عبدالكریم زەنگنە) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد ، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکى زانکۆ و ستافی سەرۆکایەتى زانکۆوە بەگەرمى پێشوازیان لێکرا. لەدیدارێكدا وەفدی میوان سوپاس […]

ساڵنامەی زانکۆی هەڵەبجە بڵاو دەکرێتەوە

ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بڕیارى کۆتایی لەسەر ساڵنامەى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ دا. لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى پێنج شەممە ڕیکەوتى ٢٠١٨/٨/١٦ ،  ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە بەئامادەبوونى بەرێز(د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە ، و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و میواندارى بەشێک لە سەرۆکى بەشەزانستیەکان و بەڕێوەبەرانى یەکەکارگێڕیەکانى زانکۆ ، ساڵنامەى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ پەسەندکرا. بەپێی ساڵنامەکە واژۆى سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆى لەسەرە […]

وەفدێکى باڵاى حکومەتى عێراق سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن

وەفدێکى باڵاى حکومەتى عێراق سەردانى زانکۆى هەڵەبجە دەکەن پاش ئەوەى لەسەر خواست و فەرمانى بەڕێز سەرۆک کۆمارى عێراق ، بودجەیەک لەلایەن حکومەتى ناوەندییەوە بۆ دروست کردنى هۆڵێکى مۆدێرن لە هەڵەبجە تەرخانکرا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٨/٨ وەفدێکى باڵاى وەزارەتى ئاوەندانکردنەوەى حکومەتى ناوەندیی بۆ ئەو مەبەستە سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد. وەفدەکە لە هەریەک لە بەڕێزان (د. فاطمە […]

بەشی بازرگانى نێودەوڵەتى لە زانکۆى هەڵەبجە دەکرێتەوە

لە چوارچێوەى هەوڵەکانى ئەنجومەنى زانکۆ و سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە لەپێناو فراوانکردنى زانکۆ ، و پێش خستنى ئاستى زانستیى زانکۆ ، بەشی بازرگانى نێودەوڵەتى لە زانکۆى هەڵەبجە دەکرێتەوە. سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە بە فەرمانى زانکۆیی ژمارە ٢٣٩٠/٥/٢ لە ڕێکەوتى ٢٠١٨/٨/٦ کردنەوەى بەشی بازرگانى نێودەوڵەتى لە زانکۆى هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت . لەفەرمانەکەدا هاتوە کە لەبەر ئەوەى کە مەرجەکانى دڵنیایی […]