پوختەی توێژینەوەکە
توێژەر زیرەکی دەستکردی بەکارهێناوە لەناسینەوەی ٧ لە هەستەکانی مرۆڤ لەڕێگەی دەنگەوە وەک هەستی: بێتاقەتی، ترس، دڵخۆشی، توڕەیی…هتد.
مۆدێلی DNN وەک باشترین مۆدێلی زیرەکی دەستکرد پاش دەستکاری و ڕێکخستنی لەنێوان چەندین مۆدێلی ML و DL هەڵبژێردراوە بۆ ئەم کارە. مۆدێلەکە دەتوانێت بەئاسانی لەڕێگەی دەنگەوە سەدا ٩٥ هەستەکانی مرۆڤ بناسێتەوە ئەگەر کەسەکە بە ئەڵمانی قسە بکات و سەدا ٩٠ ئەگەر کەسەکە بە ئینگلیزی قسە بکات و سەدا ٩٢ ئەگەر کەسەکە بە فەرەنسی قسە بکات. خۆش بەختانە بەئاسانی دەتوانێت لەڕێگەی دەنگەوە ئەگەر بە کوردیش قسە بکەیت ناسینەوە دەکات بۆ هەستەکەت.