ڕۆژی ١٧-٧-٢٠٢٣ لە زانکۆی هەڵەبجە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئیش وکارو هەنگاوەکانی کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت بە ئینسایکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە، لیژنەی باڵای ئینسایکلۆپیدیا لەگەڵ سەرۆکی بۆردەكانی ئینسایکلۆپیدیا کۆبویەوەو گفتوگۆیانکرد لەسەر هەنگاوەکانی ئامادەکاری ئینسایکلۆپیدیاو هەماهەنگیکردنی زیاتر لەگەڵ کەسانی شارەزاو لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەو بابەتانەی تائێستا ئامادەکراوە خرایە بەرباس و هەڵسەنگاندنیان بۆکرد.
هەروەک جەختكرایەوە بەدانانی چەند پێوەرێک تا لەڕێگەی ئەو پێوەرانەوە زانیاریەکان تۆماربکرێن، پێشنیازیش کرا لەساڵیادی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکەدا لەگەڵ تەواوی لێپرسراوان و كەسانی تایبەتمەندی هەڵەبجەدا کۆبونەوەیەک ئەنجام بدرێت بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەی ئینسایکلۆپیدیاکە.
ئیسناسیکلۆپیدیای پارێزگای هەڵەبجە، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ( زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزرو ڕۆشنبیری) یە، لەلایەن کەسایەتی(شێخ علی شێخ عیزەدین) تێچونەکەی لەئەستۆ گیراوە، پڕۆژەکە ڕۆژی ٧-٨-٢٠٢٢، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرو بەرپرسی حکومی و حزبی و ڕۆشنبیران لەمەڕاسیمێکدا لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە ڕاگەیەنرا.

لە زانكۆی هەڵەبجە دەست بەدابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران كرا، كە دەرماڵەی سێ‌ مانگی خوێندكاران پێكەوە دابەشدەكرێت.

دوای ئەوەی بە هەوڵی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا و بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە سەرۆكایەتی زانكۆ، توانرا پارەی پێویست دابینبكرێت، لە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 18/7/2023وە دەست بەدابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكاران بۆ سێ‌ مانگ كراوە.

ئێستا لەسەرجەم بەش و كۆلیژەكانی زانكۆی هەڵەبجە بە شێوەیەكی ئاسایی خوێندكاران دەرماڵەكانیان وەردەگرن و هیچ گرفتێكی نییە، هەروەها بڕیارە پرۆسەی دابەشكردنی دەرماڵە لە رۆژانی داهاتووش بەردەوامی هەبێت.

سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی بانكی هەڵەبجە دەكات، كە توانیان پارەی پێویست و نەختینە دابینبكەن بۆ دەرماڵەی سێ‌ مانگی خوێندكاران، بۆ ئەوەی هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی دەرماڵە لە زانكۆی هەڵەبجە دروستنەبێت.

هاوكات بەش و كۆلیژەكانی زانكۆی هەڵەبجە ئاگاداری خوێندكارانی زانكۆ دەكەنەوە، كە جگە لە رۆژانی پشوو دەتوانن رۆژانە سەردانی بەش و كۆلیژەكان بكەن بۆ وەرگرتنی دەرماڵەكانیان.

_V5A4455

پروشەرەکانی چوارەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتیی زانستەمرۆییەکان، بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و ئەڵمانی و فەڕەنسی

کۆنفڕانس بەچاودێریی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێز (د. ئارام محەمەد قادر) و بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵڵا)، زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری جەمال نەبەز، ئەنجامیدەدات.

كۆنفرانسەكە بە ناونیشانی (کورد و کوردستان لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا) لەزانکۆی هەڵەبجە لە رێکەوتی ٢٦ – ٢٧ /٢٠٢٣/١٠  ئەنجامدەدرێت

Kurdish Version

Arabic Version

English Version

French Version

German Version

خانوویەك و كرێی یەك ساڵ خوێندن بۆ كچە خوێندكار بوشرا بایەر لە پارێزگای هەڵەبجە دابینكرا، كە لە پۆلی 12ی ئامادەیی نمرەیەكی بەرزی بەدەستهێناوە.
رۆژی پێنج شەممە 6/7/2023، بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و دكتۆر ئازاد بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە و مامۆستا سۆران بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە و لێپرسراو و ژمارەیەک لە بەرپرسانی كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی لە ناحییەی سیروان بە نوێنەرایەتی نووسینگەی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی ماڵی كچە خوێندكار، بوشرا باسەریان لە سیروان كرد.
سەردانەكە بە مەبەستی دابینكردنی خانوویەك، كە لەلایەن بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كڕابوو، هەروەها خەرجی یەك ساڵ خوێندن، كە لەلایەن بەرێز سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئامادەكرابوو، ئەنجامدراو هەر لە سەردانەكەدا هەردوو دیارییەكە پێشكەش بە كچە خوێندكار بوشرا بایەر كرا.
لەدوای دابینكردنی ئەو خەڵاتانەش بەو كچە خوێندكارە، لەمیانی لێدوانێك دكتۆر ئازاد وتی: لەسەر راسپاردەی بەرێز جێگری سەرۆكی حكومەت، خانوویەكی شایستە بۆ خانەوادەی خوێندكار بوشرا بایەر دابیندەكەین و خانووەكەش دەكرێت بەناوی بوشرا خانەوە.
دكتۆر ئازاد وتیشی: ئەمە وەك رێزلێنانێكە بۆ ئەو كچە خوێندكارە، لەپای ئەو نمرە بەرزەی لە پۆلی 12ی ئامادەیی بەدەستیهێناوە، هیوادارین لەو رێگەیەوە بتوانین خزمەتێك بەخۆی و خانەوادەكەشی بكەن، هەروەها داوای لە خەڵكانی تریش كرد بێنە پێشەوەو هاوكاری ئەو خوێندكارەو خانەوادەكەی بكەن.

358432957_244212205034257_4887989628706466208_n

لای خۆیشییەوە بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل لەدوای دابینكردنی خەرجی یەك ساڵ خوێندن بۆ كچە خوێندكار بوشرا بایەر، باسی لەوە كرد، ئەو خەرجییە وەك دیارییەكی بچووك پێشكەش بەو كچە خوێندكارە دەكات، وەك هەستێكی بەرپرسیاری لە لایەك و هەستێكی دایكایەتیش لە لایەكی تر، ڕاشیگەیاند، هیوادارم سودی لێوەربگرێت.
بەرێز سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئامادەیشی نیشاندا بۆ دابینكردنی هەر پێداویستییەكی تر، كە لەماوەی ساڵانی خوێندن بۆ بوشرا بایەر و ئەوەشی راگەیاند، هیوادارم بوشرا خان وەك پۆلی 12ی ئامادەیی خوێندنی زانكۆییشی بە سەركەوتوویی تەواو بكات.
هاوكات خوێندكار بوشرا بایەر، سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەریەكە لە بەرێز جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە كردو رایگەیاند، بە دیارییەكانیان دڵخۆشەو سەربەرزیشە بەوەی بەم شێوەیە بەسەریان كردووەتەوە.

Grapic

بنەماڵەی ساڵح قەفتان ڕێزلێنان دەبەخشن بە زانکۆی هەڵەبجە
خانەوادەو بنەماڵەی م.ساڵح قەفتان ئەمڕۆ ٥/ ٧/ ٢٠٢٣، سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کردو ڕێزلێنانیان بەناوی بنەماڵەوە بەخشی بە زانکۆی هەڵەبجە لەبەرامبەر هەوڵە ئەکادیمیەکانی زانکۆ بۆ خستنەڕووی مێژووی کاریگەری کەسایەتیە جیاوازەکان، ڕێزلێنانەکە بەڕێز (پ.ی.د.نەریمان عەبدوڵا) ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان بەنوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وەریگرت.
هاوکات ئەمڕۆ لە هۆڵی (تاهیر بەگی جاف) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندكاری خوێندنی باڵا/ ماستەر (یونس محمود احمد) لە بەشی مێژوو بەڕێوەچوو، بەناونیشانی (ساڵح قەفتان و هەوڵەكانی لە نوسینەوەی مێژووی كورد لە سەدەكانی ناوەڕاست)، دوای گفتوگۆو تاوتوێ كردنی نامەكەی و خستنەڕووی سەرنج و تێبینیەكان لەلایەن بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی لیژنەوە، دواتر بەسەركەوتیی كۆتایی بە گفتوگوكە هات.
لیژنەكەش لەم بەڕێزانە پێكهاتبوون:-
پ. د حكیم. احمد مام بكر/ زانكۆی سەلاحەدین -سەرۆك
پ ی د. زریان سالار حمە عارف/ زانكۆی سلێمانی- ئەندام
پ ی د. ساڵح امین عزیز/ زانكۆی هەڵەبجە- ئەندام
پ ی د. نەریمان عبداللە علی/ زانكۆی هەڵەبجە -ئەندام وسەرپەرشتیار

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٥-٧-٢٠٢٣، لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە سمینارێک دەربارەی توێژینەوەو بڵاوکردنەوەی توێژینەوە، هەنگاوەکانی بەرەوپێشچونی زانکۆ خرایەڕوو.
لە سمینارەکەدا کە سەرۆکی زانکۆو یاریدەدەرانی بۆ کاروباری زانستیی و خوێندنی باڵا، کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک لە ڕاگرو سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەیبوون، لە وتەیەکدا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) پێشکەشیکرد ئاماژەی بەوەکرد زانکۆی هەڵەبجە بەردەوام و هەنگاوبەهەنگاو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و ئەمەشی بەدەستکەوتێکی گرنگ دانا کە هەموو ستافی زانکۆ بەشدارن و دەستخۆشی لێکردن، هەروەک پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەنگاوێکی ئەکادیمی دووپاتکردەوە. سەرۆکی زانکۆ ڕاشیگەیاند هەمووان بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە کاردەکەن لەپێناو زیاتر گەشەپێدان بەزانکۆی هەڵەبجە.

پێشکەشکارانی خوێندنی ماستەر ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە زانکۆمان (زانکۆی هەڵەبجە)، لە ئەمڕۆوە ٥-٧-٢٠٢٣، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی کارکردن دەتوانن تانە بدەن لەئەنجامەکانی بەدەستیان هێناوەو لێی ناڕازین.

 لەرێگەی ئەم لینکەی خوارەوە :

 

بۆ بینینی ئەنجامەکان کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن

ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵا ماستەر / بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤

 

مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی سکۆپەسدا بڵاودەكاتەوە

مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین مامۆستا لە بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی و بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانكۆی هەڵەبجە بە هاوبەشی توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی (داهێنان و ڕاپۆرتکردنی مۆدێلی بازرگانی بۆ ئامانجەکانی گەشەپێدان: لێکۆڵینەوەیەکی چۆنایەتی لە کۆمپانیایەکی نەوتی عێراق)، بڵاوكردەوە.

ئامانجی توێژینەوەكە ڕێنماییکردنی کۆمپانیا عێراقییەكانە لە ڕێکخستنەوەی مۆدێلی بازرگانی و ئامرازەکانی ڕاپۆرتکردنی کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (SDGs) بگونجێت .

ناونیشانی توێژینەوەکە بریتییە بە زمانی ئینگلیزی بریتییە لە:

BUSINESS MODEL INNOVATION AND REPORTING FOR THE SDGS: A QUALITATIVE STUDY OF AN IRAQ PETROLEUM FIRM

لەلایەن مامۆستا ئارام محەمەد ئەمین قادر لە زانکۆی هەڵەبجە و بەرێز دكتۆر هاوکار رەشید لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر و بەریز د. میکائیل لە زانکۆی سۆران بڵاوكراوەتەوە.

ئەو گۆڤارەی تێژینەوەكەی تێدا بڵاوكراوەتەوە لە سکۆپەس و (scimago) تۆمارکراوەو لە کوارتەری (Q2)دایە، بۆ بینینی توێژینەوەكەلێرە كلیك بكە

مامۆستای ناوبراو هەر لەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ بەکۆی گشتی تائێستا ١١ یازدە توێژینەوەی لە گۆڤارە ئاست بەرز و نێودەوڵەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.

HALABJA110

ژمارە بیست و دوو (وەشانی ٢ی بەرگی ٨ی سالی ٢٠٢٣) گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکرایەوە.

ئەم ژمارەیە ١٥ توێژینەوەی جیاوازی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتووە لە بابەتەکانی زمان، ئەدب، ڕاگەیاندن، جوگرافیا، مێژوو، پەروەردە و دەروونزانی، هەروەها کۆمەڵناسی و یاسا.

گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجە ماوەی (٨) ساڵە لەلایەن زانكۆی هەڵەبجەوە بڵاودەکرێتەوە، كە یەكێكە لەگۆڤارە زانستییە ئەكادیمییەكان و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە مۆڵەتی پێدراوە.

هەروەها گۆڤارەكە لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئیندێكس كراوە، لەهەمان كاتدا خاوەنی (DOI) و (ISSN)ی تایبەتی خۆیەتی.

بۆ بینینی سەرجەم توێژینەوەکانی ئەم ژمارەیەلێرە كلیك بكە

WhatsAppat 21.40.40

chevron-down