بڵاوکراوەتەوە لە: 06-12-2023

بەشی یاسای کۆلێژی یاسا و کارگێڕیی وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی ئەنجامدا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

کاتژمێر (10:30) سەر لەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێککەوتی (6/12/2023) لە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ، لیژنەی دڵنیایی جۆریی بەشی یاسای کۆلێژی یاسا و کارگێڕیی بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێز (د. ئاوارە حسێن) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێزان سەرۆکی بەشی یاسا و ژمارەیەک لە مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی بەناونیشانی (ڕۆڵی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان لە کەمکردنەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان و خێزان )ی ئەنجامدا.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێز (م.ی. کۆچەر محمد)ەوە بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەک لە بەڕێزان:

یەکەم/ بەڕێز (د.سعدی حسن) بەناونیشانی ( سزا یاساییەکان لە نێوان یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی هەرێم و یاساکانی تر).

دووەم/ موقەدەمی مافپەروەر بەڕێز (بورهان ئەحمەد) بەناونیشانی (کاریگەریی بەڕێوەبەرایەتیەکانی توندوتیژیی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان)

سێیەم/ بەڕێز (بەفراو رەئوف) هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بەناونیشانی (ڕۆڵی یاسای گشتیی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و دەرخستنی تواناکانیان ).

لە وۆرکشۆپەکەدا بە چڕیی ناوەڕۆکی ناونیشانەکان شیکرانەوەو بەگفتوگۆ و تێبینی و ڕەخنەی یاسایی دەوڵەمەندکراو.

chevron-down