بڵاوکراوەتەوە لە: 29-11-2023

ڕۆژی چوارەمی چالاکیەکانی هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) بەڕێوەچوو

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١١/٢٩ لە هۆڵی تاهیربەگی جاف بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د.سیروان حامد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکاران وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو بۆ بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە بە ناونیشانی (ڕۆڵی یاسا لە چەسپاندنی ئاشتی)دا لە هەفتەی ( ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) چالاکی هاوبەشی زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئەنجام دەدرێت،کە چەندین چالاکی زانستی و وەرزشی و هونەری لەخۆدەگرێت.

chevron-down