بڵاوکراوەتەوە لە: 29-11-2023

زانکۆی هەڵەبجە، لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی دا ئازارەکانی جومگەی ئەژنۆو نوێترین ڕێکارەکانی چارەسەریی بەڕێوەچوو

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١١/٢٩ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د.دانا عبداللە طاهر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د.ئاکۆ ابراهیم فەقی ڕاگری کۆلێجی وەرزش و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو بەناونیشانی (ئازارەکانی جومگەی ئەژنۆو نوێترین ڕێکارەکانی چارەسەری) بۆ هەریەک لە بەڕێزان:-
م.ی.هیوا احمد ڕەحیم (توێکاری پاسۆفسیۆلۆژی ئازارەکانی ئەژنۆ)، د.فەرزانەگەندومی(جیاوازی کاریگەرییەکانی ڕاهێنانی زنجیرەی جوڵەی داخراو و کراوە لە بوژاندنەوەی ئازارەکانی ئەژنۆ)،م.ی.ڕێناس عبدللە علی (ناسین، نیشانەکان و هۆکارەکانی ئازارەکانی ئەژنۆ)، م.ی.سوهیب عبدالقادر (چارەسەر بە ئاودەرمانی بۆ ئازارەکانی ئەژنۆ).
سەرەتای وۆرکشۆپەکە ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە ناوی بەرێز پ.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەخێرهاتنی میوانەکان و ئامادەبووان کرد، دواتر لە لایەن مامۆستایانی میوانەوە بابەتەکان پێشکەش کران.

chevron-down