لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، به ئامادهبوونی بهڕێز (پ.د.مهاد کامل عبداللە) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو ڕاگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی و ژمارەیەک لە مامۆستايان و فەرمانبەران و خوێندکاران، بەشی یاسای کۆلێجی یاساوکارگێڕی، وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی ئهنجامدا به ناونیشانی ( هۆکارەکانی جەنگی حەماس_ئیسرائیل و لێکەوتەکانی لەسەر ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، هەریەک لە بهڕێزان (د.لقمان حکیم رحیم) و (د.عەدالەت عبداللە) بەووردی هۆکارەکانی جەنگەکەو لێکەوتەکانیان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەڕوو.