وۆركشۆپێكی ناوخۆیی لەسەر قوتابخانەکانی ڕۆژنامەگەری کوردی و بارودۆخی مێژوویی سەرهەڵدانیان ئەنجامدرا.
وۆركشۆپەكە ڕۆژی سێ شەممە ٩/٥/٢٠٢٣ لەلایەن بەشی زانستەکۆمەڵایەتییەکان و بەشی ڕاگەیاندن بە هاوبەشی لە هۆڵی سیمیناری كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا، كە مامۆستا ئوسامە ئەشرەف وۆركشۆپەكەی بەرێوەبردو هەریەكە لە مامۆستا ئەیوب خالد و ئەحمەد قادر سیروانی سیمیناریان لەسەر دوو بابەتی جیاواز پێشكەشكرد.
سەرەتا مامۆستا ئەیوب خالد باسی لە سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، هەروەها ئاماژەی بە بارودۆخی مێژووی پارچەکانی کوردستان کرد، کە ڕۆژنامەگەری تێیدا سەریهەڵداوە.
پاشان مامۆستا ئەحمەد قادر سیروانی باسی لە قوتابخانەکانی ڕۆژنامەگەری کوردی کرد و وتی: ئەو قوتابخانانە بەسەر ٤ قوتابخانەدا دابەشبوون.
هەر لە وۆركشۆپەكەدا مامۆستا ئەحمەد قادر سیروانی تایبەتمەندییەکانی قوتابخانەکانی ڕۆژنامەگەری کوردی و کێشە و گرفتەکانی بەردەمیانی خشتەڕوو.
لێرە کلیک بکە بۆ بینینی فەرمانی كارگێری وۆركشۆپ
لێرە کلیک بکە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ