کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی به ناونیشانی (کاریگەری خۆراک و وەرزش لەسەر سەلامەتی و جێ بەجێ کردنی وەرزشی) ئەنجامدا.
وۆركشۆپەكە رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ( ٩/ ٥ /٢٠٢٣ ) لە هۆڵی سیمیناری كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان ئەنجامدرا، كە مامۆستا به‌ڵێن قادر وۆركشۆپەكەی بەرێوەبردو چەند سیمینارێكی تێدا لەبارەی ناونیشانەكە پێشكەشكرا.
سەرەتا دكتۆر ناسر رستم زادە له زانكۆی كوردستان/ سنە/ ئێران، بەناونیشانی (خۆراك پێش و كاتی وه‌رزش) سیمینارێكی پێشكەشكردو باسێکی له چالاكییه وەرشییەکان و سیستەمەکانی وزەی جەستە و دابەشکردنی به چه‌ند پله‌یەک و پەیوەندی خۆراک بە جۆری وه‌رزشكردنەوە خستەڕوو.
بە بەشێكی تری سیمینارەكەیدا به وردی باسی له‌و خۆراكانه كرد، كه بۆ هه‌ر یه‌كه له‌و پله‌به‌ندییه به‌كار دێت، واته ده‌بێت بۆ هه‌ر جۆره وه‌رزشێك ده‌بێت چه خۆراكێك به‌كار بهێنرێت.
دووەم سیمیناریش لەلایەن مامۆستا سه‌یوان سیروان ، بەناونیشانی (خۆراك دوای وه‌رزش) پێشكەشكراو تێیدا باسی له‌وه كرد خوراكه‌كان دوای چالاكییه وه‌رزشییه‌كان چیمان بۆ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر چه بنه‌ماێك خوارده‌نه‌كان هه‌ڵبژیرین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له چ كاتێكدا ده‌توانین باشترین خواردن و چ جۆرە خواردنێک بخۆین.
سیمیناری سێیەمیش لەلایەن مامۆستا هیوا ئەحمەد پێشكەشكرا، ئەوەش بەناونیشانی (گرنگی ئاو و شلەمەنییەکان لە پێش، کات و دوای وه‌رزشکردن)، كە باسی گرنگی ئاو لە ژیانی ڕۆژانەدا كرد‌و دواتر پەیوەستکردنی باسەکە بەگرنگی ئاو له پێش، کات و دوای وه‌رزشکردن باسكرا و پاشان به وردی باسی له میكانیزم و ئەو رێكاره‌نە كرد، كه كاتێك ئاو له جه‌سته‌مان كه‌م ده‌كات ده‌بیت چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاوه به زوترین كات پر بكه‌ینه‌وه، پاشان به شێوه‌ی پراكتیكی باس له گیراوه وه‌رزشییه‌كان كرا بۆ ئاماده بووان.
سیمیناری چوارەم و كۆتایش لەلایەن مامۆستا دارا لەتیف (ریكوڤه‌ری پاش وه‌رزش) پێشكەشكراو گرنگی تەواوکەرە خۆراكییه‌كانی له دوای وه‌رزشی روون كرده‌وه، هه‌روه‌ها روونیكردەوە كاریگه‌ری ته‌واوكارییه خۆراكییه‌كان دوای وه‌رزش چین و چون دابه‌شیان ده‌كه‌ین و به روونی باسی كاتی به‌كارهێنانی ته‌واوکەره خۆراكییانی كرد.
له كۆتاییدا له لایه‌ن ڕاگری كۆلێژه‌وه وته‌ی كۆتایی پێشكه‌ش كرا‌و و سوپاسی تایبه‌تی پێشكه‌ش به مامۆستا ( ناسر رستم زاده) كرد كه وه‌ك میوان له وڵاتی ئێران زانكۆی سنه هاتبوو، یه‌كێك بوو له پێشكه‌ش كارانی وۆركشۆپه‌كه.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێری وۆركشۆپ
لێرە کلیک بکە بۆ بینینی ئاگاداری ورۆکشۆپەکە