بڵاوکراوەتەوە لە: 11-04-2023

دیدگای ئیسلام بۆ ڕیکلامی بازرگانی لە وۆركشۆپێكی زانكۆی هەڵەبجە خرایەڕوو

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

لەهۆڵی تایەربەگی جاف لەزانکۆی هەڵەبجە، وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە رۆژی سێ‌ شەممە 11/4/2023 بۆ هەریەک لەبەڕێزان (پ. ی. دهاشم عمر بەناونیشانی دیدگای ئیسلام بۆ ڕیکلامی بازرگانی، م. ی. احمد قادر بەناونیشانی بنەماکانی ڕیکلامی بازرگانی) بەرێوەچوو.

لەسمیناری یەکەمدا م. ی. احمد قادر تیشکی خستەسەر بنەماکانی ڕیکلامی بازرگانی بەوەی تاچەند لەگەڵ بنەماکانی ئاینی ئیسلام یەکدەگرێتەوە و پێناسەی ڕیکلام و پێوەرو هونەری ڕیکلامی كرد، هەروەها ئەو ڕیکلامانەی بڵاودەکرێتەوە لەماس میدیای کوردیدا تاچەند لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردیدا یەکدەگرێتەوە.

سمیناری دووەمیش لەلایەن بەڕێز پ. ی. د. هاشم عمر پێشکەشکرا، ناوبراو ڕوونکردنەوەیدا دەربارەی چەمکی (اعلان-ڕیکلام) لە قاموسی عەرەبی دا، چەندین ئایەت و فەرموودە، کە وەک تعبیر لە (دەرخستن) خستەڕوو، هەروەها ڕوونکردنەوەیدا سەبارەت بەوەی ڕیکلام درووستە یان نا؟ لەو بارەشەوە ڕای زانایانی خستەڕوو، کە خودی بابەتەکە ناشەرعی نییەو بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بەڵگەی خستەڕوو بەمەرجێک ئەحکامە شەرعیەکانی بەسەردا جێبەجێبکرێت.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێری وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down