بڵاوکراوەتەوە لە: 11-04-2023

بەشی یاسا وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی یاسا لە کۆلێجی یاسا و کارگێڕی زانكۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە كێشەكانی هەولێرو بەغدا لەسەر دۆسییەی نەوت.

وۆركشۆپەكە رۆژی سێ‌ شەممە 11/4/2023 لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە بەناونیشانی “لٲبعاد الدستورية والقانونية والسياسية للٲتفاقية المبرمة بين الحكومة العراقية وحكومة ٲقليم كردستان، لاستناف تصدير نفط الاقليم عبر شركة تسويق النفط العراقية ( سومو)” بەڕێوەچوو.

لە وۆركشۆپەكەدا چەند سیمینارێك پێشكەشكران، كە سەرەتا مامۆستا بەرزان عەلی بەناونیشانی “لتوزيع الثراوات الطبيعية وٳدارتها في الدول الفدرالية (الدستور العراق النافذ نموذجا)” سیمینارێكی پێشكەشكردو تێیدا ئەو بنەما دەستورییانەی باسكرد، کە دانراون لەنێو وڵاتی فیدراڵدا بۆ دابەشکردنی سەروەت و سامانی سروشتی وڵاتەکە ، لەگەڵ ئەو مافە دەستوورییانەی کە لە دەستووری عێراقدا بۆ هەرێمی كوردستان دانراون.

سیمیناری دووەمیش لەلایەن دكتۆر هێمن عەبدوڵڵا بەناونیشانی “دور المحكمة الاتحادية والقوانين المحكمة الدستور في تفسيد النصوص الدستورية المتعلقة بملف النفط والغاز وترجمتها علي الواقع” پێشكەشكرا، تێیدا باسی لە ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە یەکلاکردنەوە و ڕاڤەکردنی یاسای نەوت و غاز كرد، هەروەها یاسا تەواوکارییەکان لە ڕاڤەکردنی دەقە دەستوورییەکانیشی شیكردەوە.

هەرچی سیمیناری سێیەمە لەلایەن دكتۆر لوقمان حەكیم بەناونیشانی “كيف سيغير اتفاق بغداد وٲربيل في شكل العلاقة سياسية” پێشكەشكراو تێیدا ڕەهەندە سیاسیەکانی نێوان هەرێم و بەغدای باسكرد و پەیوەندی سیاسی نێوان هەردوولاشی شیكردەوە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ..

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down