سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار و ۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی ناساندنی پرۆگرامی ڕاھێنانی تواناکان “internship program” ئەنجامدا.
وۆركشۆپەكە لە رۆژی ١٠/٤/٢٠٢٣ لەهۆڵی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو، كە تێیدا چەند سیمینارێك لەبارەی پرۆگرامەكە خرایەڕوو.
سەرەتا مامۆستا بەهادین محەمەد باسی گرنگی سەنتەرەکەی کرد و ڕۆڵی سەنتەرەکە لە دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خوێندکاران لە بازاڕی کاردا خستەڕوو.
پاشان خوێندکار مریەم ڕەفیق تۆفیق بەشێوەیەکی ورد باسی گرنگی پرۆگرامی ناوبراوی کرد و پرۆسەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
لە کۆتایشدا خوێندکار ئەحمەد سالم باسی لە ئەزموونی خۆی کرد لە پرۆگرامە کردو چەند نموونەیەكی بۆ ئامادەبوون خستەڕوو.