بڵاوکراوەتەوە لە: 26-03-2023

بەشی فیزیا وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەناونیشانی (خواردن و دژەئەکسیدەکان) بەشی فیزیا لە كۆلیژی زانستی زانکۆی هەڵەبجە، وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی ئەنجامدا.

وۆرکشۆپەکە بەیانی رۆژی ٢٦-٣-٢٠٢٣ لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەڕێوەچوو، كە هەریەک لەبەڕێزان م. ی. امجد محمود قادرو م. دارا محمود قادر سمیناریان پێشکەشکرد.

لەسمیناری یەکەمدا م. ی. امجمد محمود تیشکی خستە سەر مەترسی دروستبونی (Free radicals)ەکان لە لەشی مرۆڤدا و توشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشیە جۆراوجۆرەکان لەم ڕێگەیەوە.

باسی لەوەش كرد، شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشییانەو لەناویشیاندا شێرپەنجەی مەمک بەنموونە وەرگیراو قسەو باسی لەبارەوە کراوە.

هەروەها لەسمیناری دووەمی وۆرکشۆپەکەدا م. دارا محمود قادر ئاماژەی بەو هۆکارانە کرد، کە دەبنە هۆی کەمکردنەوە یاخود نەهێشتنی ئەم مەترسییە لەسەر مرۆڤ لەلایەن (Antioxidants)ەوە.

هاوكات ڕێنمایی درا بە بەشداربووان چۆن بتوانن لەڕێگەی خۆراکی تەندروستەوە ڕێژەی (Antioxidants) لەلەشیاندا بەرزبکەنەوە.

هەروەک باسی لەخواردن و خەوتن و کۆئەندامی دەمارو پەیوەندی بەهۆڕمۆنەکان و ژینگەو سایکۆلۆجی و دڵخۆشی و خەمۆکی وئاوخواردنەوە چەندین بابەتی پەیوەستکرد بۆبەرزکردنەوەی ئاستی تەندرووستی.

chevron-down