بڵاوکراوەتەوە لە: 28-02-2023

لە زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێك لەسەر پاراستنی ژینگەو داری بەڕوو ئەنجامدرا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی هەڵەبجە ۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا.

وۆركشۆپەكە بە ناویشانی “پاراستنی دارستانەكانی هەرێمی كوردستان و داری بەڕوو بەنموونە”، بەهاوبەشی لەگەڵ
Amrican university of IRAQ Sulaimani و (Botanic Gardens Concervation International) و (Kudistan Botanical Foundation).
لە رۆژی 28/2/2023 لە هۆڵی سیمیناری كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت ئەنجامدرا.

مامۆستا ئوسامە ئەشرەف لەبەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان، وەك رێكخەری وۆركشۆپەكە بوو، كە كە لە سەرەتادا پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆ باسی گرنگی پرۆژەكە و ۆرك شۆپەكەی كرد، ئاماژەی كرد بەوەی هەرێمی كوردستان پێویستی زۆری بە ژینگەپارێزی و پاراستنی دارستان بەگشتی و دارستانی بەڕوو هەیە.

دواتر سیمیناری یەكەمی وۆركشۆپەكە لەلایەن دكتۆر سامان عبدالرحمن پێشكەشكراو تێیدا باسی فاوندەیشنی ڕووەكی كوردستانی كرد، پاشان باسی سیستمی ژینگە و جۆراوجۆری ڕووەكی كرد لە هەرێمی كوردستان و عێراق و كوردستانی گەورە و زنجیرە چیای زاگرۆس.

سیمیناری دووەمیش لەلایەن دكتۆر نەریمان ساڵح پێشكەشكرا و تێیدا، پرۆژەی پاراستنی بەڕوو و ئامانج و گرنییەكانی پرۆژەكە، كە پاراستنی دارستانی بەڕوو و دووبارە چاندنەوەیەتی، هەروەها جۆرەكانی بەڕوو لەهەرێمی كوردستان باسكرد.

هەرچی سیمیناری سێیەمە، دكتۆر عوسمان كامیل پێشكەشكرا، كە باسی پاراستنی دارستانی بەڕوو، مەترسییەكانی ئاگركەوتنەوە و ڕێگاچارەكانی كرد.

لەكۆتایی ۆرك شۆپەكەشدا (60 نەمامی بەڕوو) لەلایەن بەشداربوانەوە لەناو كەمپی زانكۆدا چێنرا.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down