بڵاوکراوەتەوە لە: 27-02-2023

لە وۆركشۆپێكدا سیستەمی نوێی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە خرایەڕوو

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

وۆرکشۆپێكی ناوخۆیی بۆ ناساندنی سیستەمی نوێی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە لە ساڵی نوێی کارکردندا ئەنجامدرا.

وۆركشۆپەكە رۆژی دووشەممە ٢٧/٢/٢٠٢٣ لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو، كە تێیدا سیستمی نوێی گۆڤار ناسێندرا و ئاماژە بەوەشدرا هەموو قۆناغەکانی ناردنی توێژینەوە لە گۆڤار بە شێوەی سیستەم دەبێت، (لێرە كلیك بكە).

هەروەها لە وۆرکشۆپەکەدا پ. ی. د. فاروق عومەر سەرنووسەری گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە باسی لەبەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی گۆڤارەکە کرد، ئاماژەی بە ئاڵنگاریی و بەربەستەکانی بەردەم گۆڤارش کرد.

هاوكات سەرنووسەری گۆڤار ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کێشەی بەردەست نەبوونی توێژینەوەکان چارەسەر کراوەو سەرجەم ژمارە دواکەوتووەکان بە ئۆنلاین بەردەست کراون، ئێستاش گۆڤارەکە ژمارەکانی ساڵی نوێی پڕکردووەتەوە و ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە. ه

لە تەوەرێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا، م. ی. باوەڕ محەمەد لە لایەنی تەکنیکی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجەوە باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی گۆڤار کرد لە ماوەی ڕابردوودا، ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ڕابردوودا گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە لە گۆگڵ سایتێکی ئاساییەوە گوازراوەتەوە بۆ سیستەمی OJS و سەرجەم توێژینەوە و ژمارە بڵاوکراوەکانی گۆڤار لە وێبسایتی نوێ بەردەستن.

هەروەها باسی لەوە كرد، كە توێژینەوە بڵاوکراوەکانی گۆڤار لە دوای بڵاوکردنەوەیان لە گۆگڵ سکۆلەر و چەند داتابەیسێکی دیکە تۆماردەکرێن.

ئەوەشی وت: بەشێکی توێژینەوەکان سایتەیشنیان وەرگرتووە (وەک سەرچاوە لە توێژینەوە)ی دیکەدا بەکارهاتوون.

لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا، سیستەمی نوێی گۆڤاری بە بەشداربووان ناسێندراو ئاماژە بەوە کرا، کە سەرجەم کارەکانی گۆڤار لە وەرگرتنی توێژینەوە، هەڵسەنگاندن، چاکردن و قەبووڵکردنی توێژینەوە تا بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە ڕێی سیستەمەوە دەبێت، كە بۆ هەموو قۆناغەکان ڤیدیۆی تایبەت ئامادەکراوە، (بۆ ناردنی توێژینەوە بۆ گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە لێرە كلیك بكە).

بۆ خوێندنەوەی سەرجەم توێژینەوەکانی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە و بینینی توێژینەوەکان سەردانی وێبسایتی فەرمی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە (لێرە كلیك بكە).

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down