بڵاوکراوەتەوە لە: 21-02-2023

زانکۆی هەڵەبجە، وۆرکشۆپێک دەربارەی هۆشیاری ژینگەیی ئەنجامدرا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی زانستەکۆمەڵایەتیەکان-ی سەربەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە  وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی بەناونیشانی (هۆشیاری ژینگەیی و خستنەڕووی داتاو ئامارە ژینگەیەکانی شاری هەڵەبجە) ئەنجامدا.

وۆرکشۆپەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢١-٢-٢٠٢٣، لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەڕێوەچو کەتێیدا هەریەک لەبەڕێزان سوبحان حسین پسپۆڕی بواری ژینگەو لەفەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەو مامۆستا ئوسامە ئەشرەف، مامۆستا لەبەشی زانستەکۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجەو مامۆستا حسیم عسمان بارام مامۆستای هەمان بەش بابەتیان پێشکەشکرد

پانێڵەکان لەلاین مامۆستا بهادین فرەج بەڕێوەچوو، یەکەم پانێڵ بەناونیشانی (کاروچالاکیەکانی فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە) پێشکەشکرا لەلایەن سوبحان حسین لە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، ناوبراو کارو چالاکیەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشکرد نزیکەی هەشت مانگە فەرمانگەکە لەهەڵەبجەدا دروستکراوە، ووتیشی: بەرپرسیارێتی زۆرو سەرچاوەی مرۆیی کەم هەیەلەفەرمانگەکەمان بەڵام هەوڵماداوە بەباشترین شێوە کاربکەین، دواتر ئەرکەکانی فەرمانگەوپڕۆژەکانی فەرمانگەکە کاری لەسەردەکات لەگەڵ ئەو ڕێنماییانەی فەرمانگەکە کاری لەسەر دەکات ڕوونکردەوە، باسیشی لەلیژنەکانی فەرمانگەکەو سەردان و پێدانی هۆشیاری ژینگەیی کرد بۆ خوێندنگەو شوێنەپێویستەکانیتری سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
پانێڵی دووەم بەناونیشانی (واقعی پاشماوە ڕەقەکان لەشاری هەڵەبجەدا) لەلایەن مامۆستا ئوسامە ئەشرەف پێشکەشکراو هێمای بەوەکرد ساڵانی ڕابردوو ٣٠ هەزار تەن پاشماوە هەبوە لەشاری هەڵەبجەدا، بەڵام ساڵی ڕابردووزیاتر لە ١٠٠ هەزار تەن پاشماوە هەبووەو ئەوەشی بەڕێژەیەکی زۆردانا ئەگەر چارەسەر بۆ ئەو پاشماوانە نەدۆزرێتەوە. هەروەک ڕوونیشیکردەوە بەشێک لەپاشماوەکان دەبن بەمادەی ئەندامی، بەڵام بەشێکیان وەک پلاستیک و شوشە دەمێنێتەوەو لەناوناچێت.
پانێڵی سێیەم و کۆتایی بەناونیشانی (هۆشیاری ژینگەپارێزی لەڕوانگەی لەڕوانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوەو ڕەنگدانەوەی لەشاری هەڵەبجەدا) لەلایەن مامۆستا حسیم عسمان بارام، پێشکەشکرا، ناوبراو باسەکەی پشتبەست بەچەندین دەقی ئاینی و فەرموودەو وتەی زانایان دەربارەی ژینگەپارێزی و پاکوخوێنی ڕوونکردەوەو ئاماژەی بەو دەقە ئاینیانەکرد کەپەیوەستن بەژینگەوە. بەپرسیارو سەرنجی ئامادەبووان وۆرکشۆپ کۆتایهات.

chevron-down