بڵاوکراوەتەوە لە: 19-02-2023

لە زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێك لەسەر سۆشیال میدیا ئەنجامدرا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی زانستەکۆمەڵایەتییەکان لە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە وۆرکسۆپێکی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە بەكارهێنانی سۆشیال میدیا.

وۆركشۆپەكە بەناونیشانی “بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و شیکردنەوەیەکی کۆمەڵناسیانە بۆ چەمکی تاوان”، لە رۆژی ١٩-٢-٢٠٢٣، لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ئەنجامدرا، كە تێیدا هەریەک لە بەڕێزان موقەدم بەرزان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە و مامۆستا مەروان مەزهەر سیمیناریان پێشكەشكرد.

سەرەتا مامۆستا ئوسامە ئەشرەف بەڕێوەبەری پانێڵ ئاماژەی بەگرنگی ئەم بابەتە کرد، کە لەئێستادا بەشێک لەهاووڵاتیان گیرۆدەی سۆشیاڵ میدیابوون و بەهۆیەوە ڕووبەڕووی سزادانبوونەتەوە.

پاشان سیمیناری یەكەم بە ناونیشانی “شیکاری یاسایی بۆ ئەو تاوانانەی لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ئەنجامدەدرێن) پێشكەشكرا، كە وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە باسی لە هاککردن کرد و وتی: هەندێکجار تۆمەتباران بەنادیاری دەمێننەوە، بەشی ئایتی پۆلیس و دادگاکان هەموو هەوڵێک دەدەن تا تاوانباران دەدۆزنەوە، بەڵام کاتێک لەدەرەوەی وڵات تاوانەکە ئەنجام دەدرێت تاوانبار دەستمان پێ ناگات.

هەروەها ڕوونیشیکردەوە کچان و ژنان لەبەر عورف و دابونەریت زۆرجار بەرانبەر پێشێلکاری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سکاڵا تۆمارناکەن، نموونەی بەوەش هێنایەوە هەندێکجار کەسێک لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە چوونەتە دەرەوەی ماڵ و تائێستاش نەگەڕاونەتەوە، کەسانێک هەن شارەکەیان بەجێهێشتووە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

سمیناری دووەم بەناونیشانی “شیکردنەوەیەکی کۆمەڵناسییانە بۆ چەمکی تاوان” لەلایەن مامۆستا مەڕوان مەزهەر پێشکەشکراو لەڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە تیشکی خستە سەر چەمکی تاوان و تێڕوانینی فەیلەسوفانی کۆمەڵناس و دەروونناسانی وەك نموونە لەوانە “تۆماس هۆبز، دۆرکهایم، مارکس، فرۆید،ماسلۆ) هێنایەوەو تێڕوانینی هەریەکیانی بەووردی خستەڕوو، پاشان باسی لە ئامڕازەکانی کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵایەتی وەک (خێزان، هاوڕێ، ئاین، یاسا) کرد.

chevron-down