کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە گرنگی مەساج بۆ چارەسەری وەرزشی.
وۆركشۆپەكە به ناونیشانی (گرنگی مه‌ساجی وه‌رزشی له چاره‌سه‌ركردندا) لە رۆژی دوو شه‌مه رێكه‌وتی 13/ 2 /2023 لە هۆڵی سیمیناری كۆلیژ ئەنجامدرا، كە وۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستا رێنوار جەلال عەبدولقادر بەڕێوەبراو تێدا چەند سیمینارێك پێشكەشكرا.
سیمیناری یەكەم مامۆستا رێنوار جەلال بەناونیشانی گرنگی مه‌ساجی وه‌رزشی له روانگه‌ی زانستی سه‌رده‌مه‌وه، پێشكەشكراو تێیدا باسی له پێشكه‌وتنی سه‌رده‌م و رێگا و چاره‌سه‌ره وه‌رزشییە نوێكان كرد.
سیمیناری دووەمیش لەلایەن مامۆستا هیوا ئەحمەد بەناونیشانی گرنگی مه‌ساجی وه‌رزشی له روانگه‌ی فیسیۆلۆجیاوه پێشكەشكرا، كه تێیدا باس له میكانیزمه‌كانی مه‌ساجكردن له ڕوانگه‌ی فیسیۆلۆجیاوه كرا‌و شێواز و ته‌كنیكه‌كانی بە كارەكی خستەڕوو.
هەروەها سیمیناری سێیەمیش لەلایەن مامۆستا رێناس عەبدوڵڵا به ناونیشانی ئه‌نجامدانی شێوازی مه‌ساجی وه‌رزشی به شێوه‌ی پراكتیكی پێشكەشكراو تێیدا به شێوه‌ێكی پراكتیكی باسی له سه‌رجه‌م كارامه‌ییه‌كان كرد و یه‌ك به یه‌ك ته‌كنیكه‌كانی ئه‌نجامدا.
هەرچی سیمیناری سێیەمە لەلایەن مامۆستا سوهەیب مستەفا بەناونیشانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه باوه‌كانی جومگه و ئێسك له رێگه‌ی كراكین و ته‌قاندنی جومگەوە پێشكەشكرا، كە باسی لە شێوه‌ازه دروسته‌كانی ته‌قاندنی ئێسكی به وردی كرد و به شێوه‌ی پراكتیكی بۆ به‌شداربووانی روونكردەوە.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ