بڵاوکراوەتەوە لە: 06-02-2023

بەشی کۆمپیوتەر وۆرکشۆپێکی زانستی ئەنجامدا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی کۆمپیوتەری کۆلیژی زانست لە زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا.

وۆركشۆپەكە بە ناونیشانی ” create a Lan with Monstering Resources” لە رۆژی ٦-٢-٢٠٢٣، لە هۆڵی سمیناری کۆلێژی زانست بە ڕێوەچوو، كە تێیدا هەریەک لەخوێندکاران ئەنەس سەڵاح، ڕابەر ساماڵ، دادیار حەمەخالید) خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کۆمپیوتەر و مامۆستا کارزان جەزا غفور، وەک سەرپەرشتیاری توێژینەوەی هەر سێ خوێندکار سمیناریان پێشکەشکرد.

لە وۆركشۆپەكەدا ئاماژەیان بەوەکرد بابەتەکانیان لەچوارچێوەی پڕۆجێکتی خوێندکاراندایە و هەڵبژاردنی بابەتەکە بۆ ئەوەیە لەژیانی ڕۆژانەدا سوودی لێوەربگیرێت.

هەروەها لە وۆرکشۆپەکەدا باسیان بەکارهێنانی نێتۆرک کرد بۆ دوو کڵاس، یان زیاتر لەیەک کاتدا، لەگەڵ ناساندنی (نێت وۆرک)و جۆرەکانی وەک: کەسی، شارەکان، کیشوەرەکان.

هاوكات ڕوونکردنەوەیاندا دەربارەی ئاڵوگۆڕی داتاکان و جۆری نێت وۆرکی بەکارهاتوو، بەستنەوەی کۆمپیوتەر بەسێرڤەر، درووستبوونی گرفت لەسێرڤەرو چارەسەرکردنی، باسیشیان لەسوودی کارگێڕی، بازرگانی، لەبواری خوێندن کرد.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێری وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down