لە چوارچێوەی چالاکییەکی ئەکادیمی و زانستی زانکۆی هەڵەبجە، وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی ئەنجامدا بە ناونیشانی “Performance improvement in journal index system using Turbo Technique optimizer”، كە تایبەت بوو بە راگەیاندنی پلاتفۆرمێکی نوێی زانستی بۆ مامۆستایان و توێژەرانی کوردستان.
وۆركشۆپەكە لەلایەن بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلیژی زانست لە رۆژی ٥-٢-٢٠٢٣، ئەنجامدرا، كە تێیدا بۆ یەکەمجار پلاتفۆرمێکی نوێی زانستی بۆ مامۆستایانی و توێژەرەکانی کوردستان خرایە روو، وەک جێگرەوەیەکی سەرجەم پلاتفۆرمەکانی دیکەی بەردەست بۆ گەڕان و دۆزینەوەی گۆڤاری ساختە و باوەڕپێکراو، هەروەها بۆ سەرجەم ئیندێکسەکانی جۆرناڵە جیاوازەکان لە گۆڤاری ناوخۆی و نێودەوڵەتی.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستا کاروان مەهدی حەمەڕەئوف، مامۆستا لەبەشی کۆمپیوتەرو سێ خوێندکاری بەشەكە بەناوەکانی ڕامیار ڕێبوار محێدین و بیلال محەمەد قادر و ئەمحەد ئازاد فەرەج پێشکەشکرا، كە پێشكەشكاران ئاماژەیان بەوەکرد بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە توێژینەوەیەکیان کردووە بەبنەما و تێیدا بەشداریان بە (١٠٠) مامۆستای زانکۆکانی کوردستان کردووە،.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشکرد زیاتر لە شەش مانگ سەرقاڵبوون بە ئەنجامدانی توێژینەوەکە و دروستكردنی پلاتفۆرمەکەوە، کە نوێترین تەکنۆلۆجیاکانی بواری وێب پرۆگرامین و سیکوریتی و یوسەبلیتی تێدا بەکارهێنراوە، ڕوونیشیانکردەوە بەشێکی بەشداریپێکردنی مامۆستایانی زانکۆ بە جەند پرسیاریکی سادەبووە، کە تایبەت بووە بە پلاتفۆرمێکی گونجاو بۆ دۆزینەوەی جۆرناڵ
هاوكات پێشكەشكاران ڕوونکردنەوەشیاندا لە بەکارهێنانی یوزەری سادە و فۆنتی ئاسان، تا بەکارهێنانی پلاتفۆرمەكە زۆربێت، لەگەڵ ئاماژەدان بە درووستکردنی وێب سایت بەشێوەیەک بێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ پلاتفۆڕمەکەداو بتوانرێت لەگەڵ مۆبایل و ئایپاد و ئامێرە زیرەکەکانی تر بەکاربهێنرێت.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ