بڵاوکراوەتەوە لە: 15-01-2023

لەزانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێك لەبارەی گرنگی ئافرەت لە قورئاندا ئەنجامدرا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی بنەماكانی ئاین لە كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە گرنگی ئافرەت لە قورئانی پیرۆزدا.

وۆركشۆپەكە رۆژی 15/1/2023 لە هۆڵی ژمارە 14ی كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو، ئەوەش لەژێر ناونیشانی “گرنگی ئافره‌ت له‌ قورئانی پیرۆزدا”.

قسەكەرەكانی وۆركشۆپەكە بریتی بوون لە ئەحمەد جەمیل عەلی‌و دكتۆر عەبدولكەریم فەتاح ئەمین‌و مامۆستا دیار حەمەشەمسەدین، كە بە سێ‌ سیمیناری جیاواز بەشدارییان لە وۆركشۆپەكەدا كرد.

سەرەتا دكتۆر ئەحمەد، باسی لە رۆڵی حەزرەتی مریەم لە قورئانی پیرۆز كرد و جەختیكردەوە، یەكێكە لەو ژنانەی رۆڵی زۆری هەبووە، هەروەها دكتۆر عەبدولكەریم، باسی لە رۆڵی دایكی حەزرەتی موسا كرد و وتی: یەكێكە لەو ئافرەتانەی توانیویەتی بە رۆڵەكەی موسا پێبگەیەنێت‌و بەو هۆیەشەوە فیرعەون لە ناو بچێت.

كۆتا سیمیناریش لەلایەن مامۆستا دیار پێشكەشكراو تێیدا باسی لە رۆڵی ئەو ژنە كرد لە سورەتی یوسف لە قورئانی پیرۆز باس كراوە و چەند ئایەتێكیشی لە سوورەتەكە لەو بارەوە شیكردەوە و گرنگییەكەی خستەڕوو.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down