كۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان لە زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە پێشخستنی كایەی وەرزش.
وۆركشۆپەكە رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١/٩)، لە هۆڵی سیمیناری کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەرێوەچوو.
ناونیشانی وۆركشۆپەكە بریتی بوو لە “ئهو زانسته وهرزشییانهی، كه ڕۆڵیان ههیه لهبهرهوپێشبردنی كایهیی وهرزشیدا” تێیدا چوار سیمیناری تایبەت پێشكەشكران.
سیمینارەكان لەلایەن هەریەكە لە مامۆستایان بەڵێن قادر حەمەساڵح و دارا لەتیف سەیفەدین و هیوا ئەحمەد رەحیمو سەیوان سیروان پێشكەشكران و تێیدا باسیان لەو جۆرە وەرزشكانە كرد، كە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە پێشخستنی كایەی وەرزشی.
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ
لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ