بڵاوکراوەتەوە لە: 03-01-2023

بەشی بنەماكانی ئاین وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی بنەماكانی ئاین لە كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناوخۆیی ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە نوێژی بە كۆمەڵ.

وۆركشۆپەكە بەناونیشانی “الاعزار المبيحة لترك صلاة الجمعة والجماعة” لە رۆژی ٣-١-٢٠٢٣ لە هۆڵی ژمارە 14ی كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەرێوەچوو.

لە وۆركشۆپەكەدا هەریەكە لە بەڕێزان دكتۆر ئەحمەد جەمیل عەلی، دكتۆر ڕەسوڵ حەسەن ڕەسوڵ، دكتۆر عارف غەفور ئەحمەد سیمیناریان لەبارەی ڕۆژی هەینی و نوێژی ڕۆژی هەینی (نوێژی جومعە) و نوێژی بە كۆمەڵ پێشكەشكرد.

پێشکەشکرانی سمینارەکان تیشکیان خستە سەر هۆکارەکانی ئامادەبوون لەنوێژی هەینی و گرنگی ئەو رۆژە، لەگەڵ باسكردنی ئەو بیانووانەی، كە رێگە بە مسوڵمان دەدەن ئامادەی نوێژی هەینی نەبن، وەک (سەرماو سۆڵە، قەرزاری، خراپی ڕێگەی چوون بۆ مزگەوت، نەخۆشی، مەترسی و چەندین هۆکاری تر).

هەروەها ئاماژەیان بەگەورەیی نوێژی بە كۆمەڵ بە گشتی‌ كرد و چەندین ئایەت و فەرموودەو ڕای زانایان و شەرعناسانیان بەبەڵگە هێنایەوە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down