بڵاوکراوەتەوە لە: 21-12-2022

مەترسییەکانی سەر دارستان و ڕێگەکانی پاراستنی لە وۆركشۆپێكی زانكۆی هەڵەبجە خرایەڕوو

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی زانستەکۆمەڵایەتییەکانی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای هەڵەبجە وۆركشۆپێكی ناخۆیی ئەنجامدا.

وۆركشۆپەكە رۆژی 21/12/2022 بە ناونیشانی “مەترسییەکانی سەر دارستان و ڕێگەکانی پاراستنی لەپارێزگای هەڵەبجەدا” لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندی بەرێوەچوو، كە تێیدا سێ سمینار پێشکەشکرا.

سمیناری یەکەم بەناونیشانی “ڕوپۆشی ڕوەکی پارێزگای هەڵەبجە، کاریگەرییە ژینگەییەکانی” لەلایەن مامۆستا ئوسامە ئەشرەف پێشکەشکرا، کە تێیدا باسی جۆرەکانی دابەشبوونی چڕی سەوزایی بەشێوەی (ئاسۆیی و ستونی) بە بەکارهێنانی نەخشە لەپارێزگای هەڵەبجە كرد، هەروەها ئاماژەی بە چڕی ڕووەک لەسنورەکەدا کرد.

سمیناری دووەمیش بەناونیشانی “ئەرک و چالاکییەکانی پۆلیسی درستان و ژینگە پارێزی پارێزگای هەڵەبجە” لەلایەن بەڕێز عەقید ئەرسەلان غەفور پێشکەشکرا، ناوبراو لەبابەتەکەیدا ئاماژەی بەئەرکی پۆلیس دارستان و ژینگە کردو مێژووی درووستبوونی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی خستەڕوو

photo_٢٠٢٢-١٢-٢١_١١-٥٣-٥٢.

هەروەک هۆکارە گرنگەکان بۆ درووستبون و هەبوونی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە خستەڕوو، هەروەها ڕوونیشیکردەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەدەست کەمی میلاکەوە گرفتارە، لەكاتێكدا لەسنورەکەیاندا پەنجا هەزار داری سروشتی هەیەو پاراستنی قورسە بەو ژمارە کەمەی کارمەندەی هەیانە.

سمیناری سێیەم بەناونیشانی “داتا و ئامار و یاسا کارپێکراوەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم) لەلایەن بەڕێز نەقیب فەرمان عومەر پێشکەشکرا، تێیدا داتا و چالاکییەکان و ئاماری کارو چالاکییەکانی خستەڕوو

photo_٢٠٢٢-١٢-٢١_١١-٥٣-٢٤.

هەروەها باسی لەوەشکرد ساڵانە ئامارەکان دەگۆڕێن و هێمای بۆ ئەوەش كرد ئەمساڵ دیاردەی لێدانی بیری نایاسایی زیادی کردووەو زۆرترین کەسیش بەوهۆکارە دەستگیرکراوە.

پاشان یاسا کارپێکراوەکانی تایبەت بەپۆلیسی دارستان و ژینگەو سزای ماددی و سزا زیندانیکردنی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، وتیشی: خۆشبەختانە لەم سنوورەدا بڕینی دار بۆ خەڵوز بوونی نییە.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێڕی وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

photo_٢٠٢٢-١٢-٢١_١١-٥٤-٢٢ photo_٢٠٢٢-١٢-٢١_١١-٥٤-١٤ (2)

chevron-down