بڵاوکراوەتەوە لە: 14-12-2022

بەشی یاسا وۆركشۆپێكی لەسەر مافەكانی مرۆڤ ئەنجامدا

ئاماداکراوە لەلایەن: UoH

بەشی یاسا، لە كۆلیژی یاسا و كارگێڕی زانكۆی هەڵەبجە، وۆركشۆپێكی لەسەر مافەكانی مرۆڤ ئەنجامدا.

وۆركشۆپەكە بە ناونیشانی “مافەكانی مرۆڤ لە روانگەی یاسای نێودەوڵەتی ‌و شەریعەتی ئیسلامییەوە” لە رۆژی 14/12/2022 لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو، كە چوار سیمیناری تایبەت لەبارەی مافەكانی مرۆڤ لە روانگەی یاسا و شەریعەتەوە تێیدا پێشكەشكرا.

سیمیناری یەكەم لەلایەن بەرێز دكتۆر هیوا حسێن بەناونیشانی “تێڕوانینێكی هەڵسەنگێنەرانە بۆ یاسای نێودەوڵەتی عورفی مافەكانی مرۆڤ” پێشكەشكرا، تێیدا باسی عورفەكان و كاریگەرییان لەسەر یاسا و رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان كرد و وتی: بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ لەعورفەوە وەرگیراون و جەختیكردەوە، هەر لە كۆنەوە عورفەکان بوون بەیاسا.

سیمیناری دووەم لەلایەن دكتۆر ناسح کەریم بە ناونیشانی “مێینە وەک خۆی، یان وەک ئەوەی دەویسترێت” پێشكەشكرا، تێیدا تایبەتمەندیەکانی ڕەگەزی نێر و مێ جیاوازی هۆرمۆنی و جیاوازی جەستەیی خستەڕوو، دواتر گرنگترین ڕێککەوتننامەکانی تایبەت مافەکانی ژنان خستەڕوو.

سیمیناری سێیەمیش لەلایەن دكتۆر هاشم عومەر بە ناونیشانی “خوێندنەوەیەک بۆ مافەکانی مرۆڤ” پێشكەشكرا، تێیدا باسی چەند ئایەت و فەرمودەیەكی لە ئیسلام كرد لەبارەی بنەماکانی مافی مرۆڤ.

هەرچی سیمیناری چوارەمە لەلایەن دكتۆر ئاوارە حسین بەناونیشانی “مافەکانی قوربانی لە دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی” پێشكەشكرا و ئاماژەی بەمێژووی دامەزراندن و کارەکانی و ئەو دەوڵەتانەی تێیدا ئەندامن كرد، هەروەها ئەركەكانی ئەو دادگایەی خستەڕوو.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی فەرمانی كارگێری وۆركشۆپ

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ئاگاداری وۆركشۆپ

chevron-down