ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەرەتا وەک هۆبەیەک بووە لە بەڕێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى، بەڵام لەبەر گرنگى ئیش و کارەکانى کراوە بە بەڕێوەبەرایەتیەکى سەربەخۆ. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە راستەوخۆ لەلایەن بەڕێز سەرۆکى زانکۆوە سەرپەرشتى دەکرێت و ئەم کارانە جێبەجێدەکات: –
- سەرپەرشتى هەموو کارێکى دەنگ دەکات لە بۆنەو چالاکیە جۆراوجۆرەکانى زانکۆ.
- رووماڵکردنى تەواوى چالاکیەکانى زانکۆ لەڕێگەى وێب سایت و تۆڕە کۆمەڵایەکانى زانکۆوە.
- بڵاوکردنەوەى ئاگاداریەکانى پەیوەست بە تەندەرینى زانکۆ
- وەڵامدانەوەى ئیمەیڵ و مەسج کە بۆ ئیمەیڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى پەیوەست بە زانکۆ دەنێردرێت.
- ئاگادارکردنەوەى دەزگا جیاوازەکانى راگەیاندن (بینراو،بیستراو، خوێندراو، مەڵتى میدیا) بۆ رووماڵکردنى چالاکیەکانى زانکۆ.
- بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانى تایبەت بە دەرچوونى خوێندکاران لە دوایەمین قۆناغەکانى خویندن.
- بەشداریکردن لە ئامادەکردنى رێبەریە تایبەتەکانى پەیوەندیدار بە چالاکیەکانى زانکۆ.
بەرێوەبەر: هەرێم امین عبدالرحمن