كورته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دڵنيايى جۆرى و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كانى خوێندن
دڵنیایی جۆری فێرکردن بریتیه له چه‌ند چالاکیه‌ک که وه‌ڵامی گشت پرسیاره گرنگه‌کان ده‌داته‌وه، له‌وانه:
١- دڵنیاکردنی زانکۆ/ ده‌سته‌کان له پێدانی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی که ده‌یدات به قوتابی/ خوێندکار.
٢- دڵنیاکردن له جۆری خوێندن و وتنه‌وه‌ی وانه‌کان
٣- پشتگیریکردنی قوتابی/ خوێندکار له‌کاتی وه‌رگرتنی کۆرسه‌کانیان.
٤- ڕاپۆرت نوسین، پێداچونه‌وه و به‌دواداچوون، چاودێریکردن، فایل هه‌ڵگرتن، بڕیاردان، هه‌ندێ جار لێکۆڵینه‌وه له ناوه‌ڕۆکی وانه‌کان و جۆری وتنه‌وه‌یان.
٥- به گشتی کارکردن له‌سه‌ر دڵنیایی جۆری خاڵه لاواز و پته‌وه‌کانی ناو زانکۆ/ ده‌سته‌کان نیشان ده‌دات که دواتر ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رزڕاگرتنی ئاستی زانست داڕێژرێت.
٦- دڵنیاکردنی قوتابی/ خوێندکار له ئاستی ئه‌کادیمی زانکۆ و ده‌سته‌کان.
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى دڵنيايى جۆرى و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كانى خوێندن له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه
پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە ساڵی خوێندنی (2009-2010)ەوە بە بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەرجەم زانکۆ و دەستەکانی ھەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى دڵنيايى جۆرى لەو کاتەوە تا ئێستا ھاوشێوەی زانکۆکانی تری کوردستان ئەم پرۆسەیە لە زانکۆی ھەڵەبجە جێبەجێ دەکات.
له ساڵی خوێندنی (2016-2017)ەوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌بڕيارى ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سيستمى ئه‌ليكترۆنى په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی دڵنیایی جۆری کە ئەمە ناونیشانەکەیەتی: (tqa.uoh.edu.iq)
ئامانجی دانانی ئەم سیستمە بریتییە لە باشتر بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی کارەکانی دڵنیایی جۆری و هەرسێ پرۆسەكانی دڵنیایی جۆری لە زانكۆی هەڵەبجە كە بریتین لە (زانستخوازیی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا و فیدباكی قوتابی).
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى دڵنيايى جۆری : م.ی. پێشڕەو احمد عبداللە
كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى دڵنيايى جۆرى
١- به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتيكردنى پلاتفۆڕمى تايبه‌ت به پڕۆسه‌كانى دڵنيايى جۆرى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
٢- به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتيكردنى پۆرتاڵى زانکۆیی (moodle.uoh.edu.iq) تايبه‌ت به خوێندنى مامۆستا‌و خوێندكارانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
٣- كارێكى گرنگى به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنيايى جۆرى ئه‌وه‌يه كه نوسراوێك ده‌رباره‌ى (فه‌رمايشتى بايه‌خى زانكۆكان University value Statement) ده‌ربكات بۆئه‌وه‌ى قوتابى خوێندكار واژووى له‌سه‌ر بكات پێش ده‌ستپێكردنيان به خوێندن له زانكۆ
٤- به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنيايى جۆرى زانكۆ ئه‌ندامه له ليژنه‌ى باڵاى دڵنيايى جۆرى له وه‌زاره‌ت وه سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌ى زانكۆش ده‌كات.
٥- چاودێريكردنى ڕاسته‌وخۆى كاروچالاكييه‌كانى دڵنيايى جۆرى و زانستخوازى به‌رده‌وام له‌هه‌موو به‌ش و كۆلێژه‌كان.
٦- هاوكاريكردنى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆكاروبارى خوێندكاران و به‌ڕێوه‌به‌رى تۆمارگه‌ى زانكۆ بۆ داڕشتنى پلانى وه‌رگرتن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌زانستيه‌كاندا، ئه‌و كارانه به هاوكارى و به‌شدارى ليژنه‌كانى دڵنيايى جۆرى له‌سه‌ر ئاستى كۆلێژ‌و به‌شه زانستييه‌كانى زانكۆ ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌ريه‌ك له‌وانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه هاوتاكه‌ى تۆمارگه له ئاستى به‌ش يان كۆلێژ ته‌نسيق ده‌كات، به‌ڵام ڕاى خۆى به‌شێوازێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنيايى جۆرى.
٧- په‌سه‌ندكردنى پلانى وه‌رگرتنى زانكۆ به‌پێى فۆڕمى هه‌ڵسه‌نگاندن و له‌سه‌ر بنه‌ماى مه‌رجه‌كانى دڵنيايى جۆرى و دابينكردنى سه‌رجه‌م پێداويستييه مرۆيى و ژێرخان و دارايى و كه‌لوپه‌ل و ئامێر و په‌رتوكخانه‌و ئامرازه‌كانى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى.
٨- ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنيايى جۆرى له ئه‌نجومه‌نى زانكۆ سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانى دڵنيايى جۆرى.
٩- نوسينى ڕاپۆرت، پێداچوونه‌وه، به‌دواداچوون، چاودێريكردن و لێكۆڵينه‌وه له‌جۆر و شێوازى وتنه‌وه‌ى وانه‌كان و پرسياره‌كانى ئه‌زموونه‌كان دواى ته‌واوبوونى تاقيكردنه‌وه.
١٠- به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنيايى جۆرى ده‌سه‌ڵاتى بينين و گفتوگۆى هه‌يه له‌گه‌ڵ وانه‌بێژ به ئاماده‌بوونى به‌رپرسى دڵنيايى جۆرى كۆلێژ.
١١- هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆمار له زانكۆ بۆ پلانى وه‌رگرتن.
١٢- داخڵكردنى زانيارى و داتاى سه‌رجه‌م چالاكييه ئه‌كاديميه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕيزبه‌ندى نيشتمانى زانكۆكان كه له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستييه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
١٣- دروستكردنى ئيمه‌يڵى زانكۆيى بۆ مامۆستايان و خوێندكاران و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
١٤- ئاڕاسته‌كردنى نوسراو بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى به‌پێى ڕێنماييه كارپێكراوه‌كانى وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى كردنه‌وه‌ى به‌ش و كۆلێجه‌كان له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه به ئاگادارى به‌ڕێز ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا.
١٥- پشتگيريى پڕۆسه‌كانى دڵنيايى جۆرى (زانستخوازى به‌رده‌وام، هه‌گبه‌ى مامۆستا، فيدباكى خوێندكار) بۆ مامۆستايان به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستيان.
١٦- ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ى كه ساڵانه له پڕۆسه‌كانى دڵنيايى جۆريدا سه‌ركه‌وتووده‌بن به‌مه‌به‌ستى ئاڕاسته‌كردنى سوپاس و پێزانينيان له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى زانكۆ و ڕاگرى كۆلێجه‌كانه‌وه.
بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زياتر ده‌رباره‌ى (پڕۆسه‌كانى دڵنيايى جۆرى و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كانى خوێندن) و ئه‌رك و كاره‌كانى ديكه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى دڵنيايى جۆرى ده‌توانن سه‌ردانى پۆرتاڵى تايبه‌ت به‌دڵنيايى جۆرى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن له‌ڕێگه‌ى ئەم لینکەی خوارەوە