ئۆفیسی پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان
ئۆفیسی پەیوەندییە ئەکادیمییە نیودەوڵەتیەکان یەکێکە لە یەکە هەرە گرنگ و بنچینەییەکانى پەیکەرى کارگێڕى و ئەکادیمى زانکۆى هەڵەبجە و هەر لە سەرەتاى دامەزراندنى زانکۆوە هەبووە بەڵام بە شێوەیەکى فەرمى لە ساڵى ٢٠١٤-٢٠١٥ ئۆفیسى تایبەت بە پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتییەکانى هەبووە. ئۆفیسی پەیوەندییە ئەکادیمییە نیودەوڵەتیەکان بەرپرسیارە لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى پڕۆژەى هاوبەشى نێودەوڵەتی و هەماهەنگى لەگەڵ زانکۆ‌و دامەزراوەو ڕێکخراوەکانى تر.
ئەرکی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بریتییە لە گەیشتن بەم ئامانجانەی خوارەوە:
دیدگای ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان بریتیە لە بنیادنان و رێکخستنی چالاکییە نێودەوڵەتیەکان بۆ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆی هەڵەبجە.
ستافی پەیوەندییەکان
ستافی پەیوەندییەکان کارامە و لێهاتوو و خاوەن ئەزموونن و کاردەکەن لەسەر هاوبەشیپێکردنی کار و پلان و چالاکی داهاتوو لەگەڵ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی بە شێوەیەکی ڕێکخراو، وە هەروەها ئەنجامدانی کارەکانی سەرەتا و بناغەی کاری هاوبەشی پێکردن و پرۆگرامە ئاڵوگۆڕەکان.
دەربارەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن(MoU)
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن (MoU) ڕێککەوتنێکی فەرمییە لە نێوان دوو لایەن یان زیاتر کە مەرج و وردەکارییەکانی هاوکاری یان هاوکارییەکی پێشنیارکراوی دەخاتە ڕوو لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا. لە چوارچێوەی خوێندنی باڵادا، زۆرجار یاداشتنامەی لێکتێگەشتن بۆ دروستکردن و پێشخستنى هاوبەشی نێوان زانکۆکان یان دامەزراوە ئەکادیمییەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت.
گرنگی یاداشتنامه ی لێکتێگەیشتن بۆ زانکۆی هه ڵه بجه (UoH) بریتیە لە بنیاتنانى هاوبه شیی فه ڕمی له گه ڵ زانکۆ و دامه زراوه ئه کادیمییه کانی دیکه له سه ڕ ئاستی ناوخۆ‌و
نێوده وڵه تیدا. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییانەوە، زانکۆى هەڵەبجە توانای هاوکاریکردنی هەیە لە پڕۆژەکانی توێژینەوەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و ئەندامانی فاکەڵتی و هاوبەشیکردنی سەرچاوە و شارەزایی و پێشخستنی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکە.
تاکو ئێستادا ٤٠ یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن واژوو کراوە لە نێوان زانکۆى هەڵەبجە و چەند زانکۆیەکى ناوخۆ‌و دەرەوە کە دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ زانکۆى هەڵەبجە. ئەم ڕێککەوتننامانە دەرخەرى مەودایەکی جۆراوجۆرە لە بوارە ئەکادیمییەکان و بوارەکانی توێژینەوە و دەبنە ڕەخساندنى دەرفەت بۆ زانکۆى هەڵەبجە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لە سەرانسەری جیهاندا.
هەندێک لە سوودەکانی هەبوونی یاداشتنامەى لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆ ناوخۆیى و نێودەوڵەتییەکان بریتین لە:
۱- ڕەخساندنى هەل بۆ پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابی و ئەندامانى فاکەڵتی.
٢- ئەنجامدانى توێژینەوە و توێژینەوەی هاوبەش.
۳- هاوبەشیپێکردنى توانا و شارەزایی.
٤- دروستکردن و پەرەپێدانى پەیوەندى هاوبەشی بۆ ئەنجامدانى کۆنفرانس و ئیڤێنتە نێودەوڵەتییەکان.
5- بەهێزکردن و پەرەپێدانى ناوبانگ و توانا و دەرکەوتنىی زانکۆ.
پرۆژەکانى ئیراسمەس پڵەس کە زانکۆى هەڵەبجە تیایدا بەشداربووە:
ئیراسمەس پڵەس پرۆگرامێکى یەکێتى ئه‌وروپایەکە پاڵپشتى و پشتگیرى خوێندن و مەشق و ڕاهێنان و گەنجان و وەرزش دەکات لە ئەوروپا. پرۆگرامەکە هەل و فرسەتى بەشداریکردن دەبەخشێت بە خوێندکاران و ستاف و ڕێکخراوەکان بۆ خوێندن و ڕاھێنان و بەدەستهێنانى ئەزموون و کارى خۆبەخشى لەدەرەوەى ووڵات. ئامانجى پرۆژەکانى پرۆگرامى ئیراسمەس پڵەس بەهێزکردنى هاریکارییە لە نێوان زانکۆکان و کارە بازرگانیەکان و ڕێکخراوەکانى دیکە لەسەرانسەرى ئەوروپا.
بەشداریکردن لە ئیراسمەس پڵەسدا چەندین سودو قازانج بەزانکۆ دەگەیەنێت لە ناویاندا هاوبەشیپێکردنى زانیارى و پراکتیزەکردنێکى زۆرباش و هەبوونى سەرچاوەى زۆر و هابەشیپێکردنى لەسەرانسەرى ئەورپادا. ئەم پرۆژانە دەبنەهۆى باشترکردنى تێگەیشتنى نێوان کەلتورەکان و باشترکردنى کارامەییەکانى زمان و پەرەپێدانى کوالیتى و بابەتەکانى خوێندن.
زانکۆى هەڵەبجە هەمیشە گرنگى بەهاى پرۆژەکانى ئیراسمەس پڵەسى زانیوە و لە رابردوودا لە ٢ پرۆژەدا بەشداربووە و ەلە ئێستاشدا لە ٢ پرۆژەى دیکەى بنیاتنانى تواناکانى له بواری خوێندنی باڵاى پرۆگرامى ناوبراودا بەشدارە ، شایەنى باسە زانکۆ ى هەڵەبجە لەڕێگەى ئەم پرۆژانەوە توانیویەتى کە هاریکارى و پەیوەندى دروستبکات لەگە ڵ چەند زانکۆ و ڕێکخراوێک لە ئەوروپا و دروستبوونى تێڕوانینى نوێ و بەدەسهێنانى زانیارى و مەعریفە و کارامەیى بۆ باشترکردنى کوالیتى خوێندن و توێژینەوە لە زانکۆمان.
بەبەشداریکردن لە پرۆژەکانى ئیراسمەس پڵەسدا زانکۆى هەڵەبجە توانیوویەتى کە:
١. باشترکردنى کوالیتى پرۆگرامە ئەکادیمییەکانى خوێندنى لەڕێگەى هاریکارى و کارى هاوبەش لەگەڵ زانکۆ ئەوروپیەکاندا.
٢. پەرەپێدان و باشترکردنى کارامەیی(لێهاتووى) و زانیارى و مەعریفەى ستافى ئەکادیمى خۆى لەڕێگەى ئەنجامدانى ڕاهێنان و دەرفەتەکانى گەشەپێدانى پیشەیى .
٣. بەهێزکردنى هاوبەشیکردن و بوون بە هاوبەشى زانکۆ و ڕێکخراوە ئەوروپییەکان ،کەئەمەش بۆتەهۆى کارى پێکەوەى نوێ و ەکو ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوبەش و پرۆگرامى ئالوگۆڕ.
٤.زیادبوونى ناوبانگى نێودەوڵەتى و بینراوى زانکۆمان لەئەنجامى بەشداریکردنى لە پرۆژە گرنگەکانى ئەم پرۆگرامە ئەوروپیانە.
پڕۆژه‌ی مه‌رحه‌با
پڕۆژه‌ی مه‌رحه‌با بریتیە لە كۆمه‌ڵه پڕۆژه‌ی سێیه‌می ئیراسمەس مەندەس له نێوان ئه‌وروپا و ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عیڕاق و یه‌مه‌ن كه زانكۆی سانتیاگو دی كومپۆستێلا له ئیسپانیا پێشڕه‌وی ده‌كرد. ئامانجی پرۆگرامی ئیراسمەس مەندەس به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی بالا و به‌هێزكردنی گفتوگۆكردن و تێكگه‌یشتنه له نێوان خه‌ڵك و كلتوره‌كان له ڕێگای جموجۆلی هاتوچۆ و هاوكاری ئه‌كادیمی. لە ئەنجامى بەشداریکردن لەم پڕۆژەدا زانکۆى هەڵەبجە دوو کورسى ماستەرو یەک کورسى دکتۆراى بە دەستهێنا.
ئیراسمەس مەندەس پرۆگرامێكی جم‌وجۆل و هاوكارییه له‌بواری خوێندنی باڵا به‌مه‌به‌ستی:
ئامانجه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌ی مەرحەبا:
به‌شداریكردن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی دوولایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگاكان له ڕێگای په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی پیاوان وژنان بۆ ئه‌وه‌ی كارامه‌یی پێویست و گونجاو په‌یدا بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له بواری بازاڕ‌و دۆزینه‌وه‌ی كار‌و ببنه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی جیهانی.
به‌هێز كردنی جموجۆڵ و هاتوچۆ بۆ خوێندكاران و توێژه‌ران و ستافى ئه‌كادیمی و كارگێڕیه‌كانی وڵاتانی سێیه‌م یان دەرەوەى ئەوروپا، ئه‌مه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتووییی ئه‌كادیمی بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی و ئه‌زموون په‌یدا بكه‌ن له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان وتوانای هاریكاری جیهانی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای ولاتانی دەرەوەى ئەوروپا له ڕێگای زیادكردنی جموجۆڵ و هاتوچۆ له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌پێی بنه‌ماكانی هه‌لی یه‌كسان و جیاوازی نه‌كردن.
پڕۆژەى تایگریس
ناونیشانى پڕۆژەکە: گواستنەوەی ڕاهێنانە باشەکان و بەهێزکردنی ستراتیژیەتى بەنێودەوڵەتیکردن لە هەرێمى کوردستان
پڕۆگرام: كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، ئیراسمەس پڵەس، بنیاتنانی تواناكان له بواری خوێندنی باڵا. پڕۆژه‌كه به پاڵپشتیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاڵپشتیی دارایی بۆ كراوه.
ماوه‌ی پڕۆژه: ٢٠١٧-٢٠٢٠
پڕۆژەی تایگریس خەڵات کراوە بۆ هاوکاری دارایی یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی بەرنامەی Erasmus+ “تواناسازی لە بواری خوێندنی باڵادا.” پڕۆژەکانی بنیاتنانی توانا لە بواری خوێندنی باڵادا پشتگیری نوێکردنەوە و دەستگەیشتن و نێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا لە وڵاتە هاوبەشەکان دەکەن لەم حاڵەتەدا کوردستان.
پڕۆژەی تایگریس لەلایەن زانکۆى جۆرج ئۆگەست لە گۆتینگن لە ئەڵمانیا ڕێکخراوە و پڕۆژەکە لە ٤ هاوبەشی ئەوروپی و ۱۰ هاوبەشی کورد پێکهاتبوو شانبەشانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (MHESR).
ئامانجى پڕۆژەی تایگریس بریتى بوو لە کارکردن لەسەر سێ ئاستی جیاواز بۆ پشتگیریکردنی مۆدێرنکردن و دەستگەیشتن (accessibility) و بەنێودەوڵەتیکردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمى کوردستان. ئەوەى شایەنى باسە کە زانکۆى هەڵەبجە لە چوارچێوەى بەشداریکردنى لەم پڕۆژەیەدا ستراتیجە بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆى هەڵەبجەى داڕشت و لە ساڵانى (٢٠٢٠-٢٠٢٤) کارى لەسەردەکرێت.
پڕۆژه‌ى ئەپڕەیز
ناونیشانی پڕۆژه: ئه‌پڕایز “APPRAIS” به‌ڕێوه‌بردن، كواڵیتی، به‌رپرسیارییه‌تی: پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌زموونیی چاكسازییه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
پڕۆگرام: كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی، ئیراسمەس پڵەس، بنیاتنانی تواناكان له بواری خوێندنی باڵا. پڕۆژه‌كه به پاڵپشتیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاڵپشتیی دارایی بۆ كراوه.
ماوه‌ی پڕۆژه: له 15ی كانوونی دووه‌می 2021 تاكو 14ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٤
ئامانجه گشتییه‌كانی پڕۆژه‌كه
بەشێوەیەکی گشتی ئامانجی ئه‌پڕایز بریتیه له بنیاتنان و به مۆدێرنكردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای هاریكاری و هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌وروپییه‌كان. له‌میانه‌ی ئه‌م پڕۆژەیەدا، ته‌ركیزی تایبه‌ت ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له پلاندانی ستراتیژی، دڵنیایی جۆری و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا.
پێدانی سیمای دامه‌زراوه‌یی به جێبه‌جێكردنی كار و رێكاره‌كانی بەڕێوەبردنێکی باش له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به واتای بەهێزکردن و چەسپاندنی ئه‌م به‌ها دامه‌زراوه‌ییانەی وەک، ئازادی له بڕیاردان، به‌رپرسیاری، به‌شداری، دڵنیایی جۆری و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردن، دێت، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردن كه به‌باشی دانرابێت. پڕۆژه‌كه به‌شدارده‌بێت له په‌ره‌پێدان و به مۆدێرنكردنی كه‌رتی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌روه‌ها پشتگیریی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا ده‌كات له‌وه‌ی ستانده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تیادا بێته‌دی و كارمه‌ندانی زانكۆكان توانادار ده‌كات له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بەڕێوەببەن و جێبه‌جێیان بكه‌ن.
ئامانجە تایبەتەکانی پڕۆژەکە
بيرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز “APPRAIS” له ویستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هانی زانکۆکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق داوه كه پەیڕەوی مۆدێلی خوێندنی باڵای ئه‌وروپی بكه‌ن و جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌مه‌ش پاڵپشتی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا ده‌كات. هەروەها ئامانجه تایبەتەکانی پڕۆژه‌كه بریتین له:
پڕۆژەى تیچەرز مۆد
پڕۆژەى تیچەرز مۆد یەکێکە لە پڕۆژەکانى یەکێتى ئەوروپا لە چوارچێوەى پڕۆگرامى ئیراسمەس پڵەس و ئامانجى پەرەپێدانى توانا‌و بەمۆدێرنکردنى کۆلێجەکانى پەروەردەى بنەڕەتە. پڕۆژەى تیچەرزمۆد لە چەند زانکۆیەکى ئەوروپى و پێنج زانکۆى حکومى هەرێمى کوردستان پێکهاتووە کە زانکۆى هەڵەبجە یەکێکە لە بەشداربووەکان. ماوەى پڕۆژەکە دوو ساڵە لە (٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٥).
بەرێوەبەری ئێستا : م.ی. راستی ایوب حمەسعید