ئیراسمەس پڕۆژەی

دەربارەی ئیراسمەس

پرۆژەکانى ئیراسمەس پڵەس کە زانکۆى هەڵەبجە تیایدا بەشداربووە:

ئیراسمەس پڵەس پرۆگرامێکى یەکێتى ئه‌وروپایەکە پاڵپشتى و پشتگیرى خوێندن  و  مەشق و ڕاهێنان و گەنجان و وەرزش دەکات لە ئەوروپا. پرۆگرامەکە هەل و فرسەتى بەشداریکردن دەبەخشێت بە خوێندکاران و ستاف و  ڕێکخراوەکان بۆ خوێندن و ڕاھێنان و بەدەستهێنانى ئەزموون و کارى خۆبەخشى لەدەرەوەى ووڵات. ئامانجى پرۆژەکانى پرۆگرامى ئیراسمەس پڵەس بەهێزکردنى هاریکارییە لە نێوان زانکۆکان و کارە بازرگانیەکان و ڕێکخراوەکانى دیکە لەسەرانسەرى ئەوروپا.

بەشداریکردن لە ئیراسمەس پڵەسدا چەندین سودو قازانج بەزانکۆ دەگەیەنێت لە ناویاندا هاوبەشیپێکردنى زانیارى و پراکتیزەکردنێکى زۆرباش و هەبوونى سەرچاوەى زۆر و هابەشیپێکردنى لەسەرانسەرى ئەورپادا. ئەم پرۆژانە دەبنەهۆى باشترکردنى تێگەیشتنى نێوان کەلتورەکان و باشترکردنى کارامەییەکانى زمان و  پەرەپێدانى کوالیتى و بابەتەکانى خوێندن.

زانکۆى هەڵەبجە هەمیشە گرنگى بەهاى پرۆژەکانى ئیراسمەس پڵەسى زانیوە و  لە رابردوودا لە ٢ پرۆژەدا بەشداربووە و ەلە ئێستاشدا  لە ٢ پرۆژەى دیکەى بنیاتنانى تواناکانى له‌ بواری خوێندنی باڵاى پرۆگرامى ناوبراودا بەشدارە ، شایەنى باسە زانکۆ ى هەڵەبجە لەڕێگەى ئەم پرۆژانەوە توانیویەتى کە هاریکارى و پەیوەندى دروستبکات لەگە ڵ چەند زانکۆ و ڕێکخراوێک لە ئەوروپا و دروستبوونى تێڕوانینى نوێ و بەدەسهێنانى زانیارى و مەعریفە و کارامەیى بۆ باشترکردنى کوالیتى خوێندن و توێژینەوە لە زانکۆمان.

بەبەشداریکردن لە پرۆژەکانى ئیراسمەس پڵەسدا  زانکۆى هەڵەبجە توانیوویەتى کە:

١. باشترکردنى کوالیتى پرۆگرامە ئەکادیمییەکانى خوێندنى لەڕێگەى هاریکارى و کارى هاوبەش لەگەڵ زانکۆ ئەوروپیەکاندا.

٢. پەرەپێدان و باشترکردنى کارامەیی(لێهاتووى) و زانیارى و مەعریفەى ستافى ئەکادیمى  خۆى لەڕێگەى ئەنجامدانى ڕاهێنان و دەرفەتەکانى گەشەپێدانى پیشەیى .

٣. بەهێزکردنى هاوبەشیکردن و بوون بە هاوبەشى زانکۆ و ڕێکخراوە ئەوروپییەکان ،کەئەمەش بۆتەهۆى کارى پێکەوەى نوێ  و ەکو  ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوبەش و پرۆگرامى ئالوگۆڕ.

٤.زیادبوونى ناوبانگى نێودەوڵەتى و بینراوى زانکۆمان لەئەنجامى بەشداریکردنى لە پرۆژە گرنگەکانى ئەم پرۆگرامە ئەوروپیانە.

پڕۆژه‌ی مه‌رحه‌با

پڕۆژه‌ی مه‌رحه‌با بریتیە لە كۆمه‌ڵه‌ پڕۆژه‌ی سێیه‌می‌  ئیراسمەس مەندەس له‌ نێوان ئه‌وروپا و ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عیڕاق و یه‌مه‌ن كه‌ زانكۆی سانتیاگو دی كومپۆستێلا له‌ ئیسپانیا پێشڕه‌وی ده‌كرد. ئامانجی پرۆگرامی ئیراسمەس مەندەس به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی بالا و به‌هێزكردنی گفتوگۆكردن و تێكگه‌یشتنه‌ له‌ نێوان خه‌ڵك و كلتوره‌كان له‌ ڕێگای جموجۆلی هاتوچۆ و هاوكاری ئه‌كادیمی.  لە ئەنجامى بەشداریکردن لەم پڕۆژەدا زانکۆى هەڵەبجە دوو کورسى ماستەرو یەک کورسى دکتۆراى بە دەستهێنا.

ئیراسمەس مەندەس پرۆگرامێكی جموجۆل و هاوكارییه‌ له‌بواری خوێندنی باڵا به‌مه‌به‌ستی:

  • به‌رزكردنه‌وه‌ی جۆری خوێندنی باڵا له‌ زانكۆ ئه‌وروپیه‌كان
  • به‌هێزكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك سه‌نته‌رێكی نایابی له‌ بواری فێربووندا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا
  • به‌هێزكردنی تێكگه‌یشتن له‌ نێوان كلتوره‌كان له‌ ڕێگای هاریكاریكردنی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌ره‌پێدانیان له‌ بواری خوێندنی باڵا.

ئامانجه‌ تایبه‌تیه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌ی مەرحەبا:

به‌شداریكردن له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی دوولایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگاكان له‌ ڕێگای په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی پیاوان وژنان بۆ ئه‌وه‌ی كارامه‌یی پێویست و گونجاو په‌یدا بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌ بواری بازاڕو دۆزینه‌وه‌ی كارو ببنه‌ خاوه‌ن ئه‌زموونێكی جیهانی.

به‌هێز كردنی جموجۆڵ و هاتوچۆ بۆ خوێندكاران و توێژه‌ران و ستافى ئه‌كادیمی و كارگێڕیه‌كانی وڵاتانی سێیه‌م یان دەرەوەى ئەوروپا،  ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتووییی ئه‌كادیمی بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی و ئه‌زموون په‌یدا بكه‌ن له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

به‌شداریكردن له‌ په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان وتوانای هاریكاری جیهانی  دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای ولاتانی دەرەوەى ئەوروپا له‌ ڕێگای زیادكردنی جموجۆڵ و هاتوچۆ له‌ نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌پێی بنه‌ماكانی هه‌لی یه‌كسان و جیاوازی نه‌كردن.

دواین هەواڵەکان

A condimentum vitae sapien pellentesque habitant morbi tristique

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit, sed do eiusmod tempor incididunt ut labore ...
درێژە

Id neque aliquam vestibulum morbi blandit cursus

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit, sed do eiusmod tempor incididunt ut labore ...
درێژە

Aliquet nibh praesent tristique magna. Id diam maecenas ...

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit, sed do eiusmod tempor incididunt ut labore ...
درێژە
هەواڵی زیاتری پڕۆژەکە
chevron-down