ىڵاوکراوەتەوە لە: 06-11-2023

شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە بەشداری لە چالاكی سێیەمی پڕۆگرامی تیچەرز مۆد لە زانكۆی زاخۆ دەكات

Powerd by: UoH

شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە كە پێكهاتبوو لە م.ی. هۆشمەن عەتا سەرۆكی بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان و م. هیدایەت محمد ئەحمەد سەرۆكی بەشی زمانی ئینگلیزی لە كۆلیجی پەروەردەی بنەڕەت بەشداری لە چالاكی سێیەمی پڕۆگرامی تیچەرز مود لە زانكۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ دەكەن. چالاكیەكە بە ناونیشانی تێرمی ناوەڕاستی پڕۆژەكە و بۆنەی لایەنە پەیوەندیدارەكان (Mid-term project and stake holders event) پڕۆگرامەكە بە بەشداریی پێنج زانكۆی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و سێ زانكۆی ئەوروپی و ڕێكخراوی یونی مێد ئەنجام دەدرێت. ئەم پڕۆژەیە بەشێكە لە پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس كە بە پشتیوانی دارایی یەكێتی ئەوروپا جێ بەجێ دەكرێت.

پاكێجی كاری سێیەم كە كاری هاوبەشی زانكۆی زاخۆ و زانكۆی پاڤیا بوو لە سێ ڕۆژ پێكهاتبوو. لە ڕۆژی یەكەمدا ڕاپۆرتی پاكێجی كاری دووەم كە لە ئەستۆی زانكۆی هەڵەبجەو ڕێكخراوی یونیمێدەوەبوو پێشكەش كرا لەلایەن تیمی هەردوولاوە. لەو ڕاپۆرتەدا سەرباری ئاماژەكردن بە مێژووی گەشەسەندنی كۆلیجەكانی پەروەردەی بنەڕەت لە هەرێمی كوردستان و داتای ورد دەربارەی ستاف و خوێندكارانی ئەو كۆلیجانە، لەهەمانكاتدا بە وردی ئەو پێویستی و بۆشایی و پێداویستیانەش خرانە ڕوو كە لەو بوارەدا هەبوو. دواتر گفتوگۆی تێروتەسەل لەلایەن بەشداربووانەوە كرا سەبارەت بە ناوەڕۆك و پێكهاتەی ڕاپۆرتەكە. پاش نیوەڕۆش شاندی هەموو زانكۆكان بەسەر چەند گروپێكدا دابەش بوون و هەر گروپێك لە بوارێكی دیاریكراودا پێویستییەكانی نوێكردنەوە و هەمواركردنەوەی سیلەبی و ڕێبازەكانی وانەوە وتنەوە ئەنجام دا.

لە ڕۆژی دووەم دوو پانێڵ ئەنجامدارن، پانێڵی یەكەم بە بەشداری نوێنەری وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانكۆی ڕاپەڕین و زاخۆ، لەگەڵ خاوەنكارێك. لەو پانێڵەدا بە وردی تیشك خرایە سەر گۆڕانگاری و پێداویستیەكانی بازاڕی كار و كەرتی گشتی لە بواری پەروەردیی بنەڕەت لە زانكۆكان. لە پانێڵی دووەم بەشداریی نوێنەری سەرجەم زانكۆكان بوو دەربارەی پێداویستی و كەلێنەكان لەگەڵ ئاسۆكانی ئایندەی ڕێبازەكانی وانەوتنەوە لە كوردستان. دواتر گفتۆگۆی ورد لەلایەن بەشداربوانە ئەنجامدرا. 

لە ڕۆژی سێیەم تەرخانكرابوو بۆ كاروباری كارگێڕی چالاكیەكە، لەسەرەتا گفتوگۆ بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لەگەڵ هەڵسەنگێنەری دەرەكی پڕۆژەكە ئەنجامدرا. لە بڕگەی دووەمدا ئەو پێداویستیانەی كە زانكۆكان لە ڕۆژی یەكەم دیاریانكردبوو دابەشكرا بەسەر هەموولایەكدا بۆ ئەوەی بۆ كۆبۆنەوەی داهاتوو ئەنجامی بدەن. پاشان گفتوگۆ دەربارەی بودجەی پڕۆژەكە، كارگێڕی و دیاریكردنی ئەركەكان بۆ ساڵی داهاتوو دیاریكران. لە كۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.

chevron-down