ىڵاوکراوەتەوە لە: 04-12-2023

زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کۆنفڕانسی کۆتایی پڕۆژەی ئەپڕەیز دەکات

Powerd by: UoH

ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە ڕێکەوتی ٤-٥/١٢/٢٠٢٣ زانکۆی هەڵەبجە بەشداری کرد لە کونفڕانسی کۆتایی پڕۆژەی ئەپڕەیز لە هۆڵێ کۆنفڕانسی ئۆتێل ڕامادا لە هەولێر.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی زانکۆ هاوبەشە کوردی و ئەوروپیەکانی پڕۆژەی ئەپڕەیز، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، نوێنەرانی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسی پڕۆژەی ئەپڕەیز لە هەولێر بەڕێوەچوو.

شاندی زانکۆی هەڵەبجە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پڕۆفیسۆر دکتۆر مەهاباد کامل عبداللە، سەرۆکی زانکۆ، پڕۆفیسۆر دکتۆر دانا عبداللە طاهر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، م.ی. ڕاستی ئەیوب حمە سعید، بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان، م.ی. پێشڕەو ئەحمەد عبداللە، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی.

ڕۆژی یەکەم لە کۆنفڕانسەکە لەچەندین تەوەری گرنگ پێکهاتبوو لەوانە کورتەیەک لە تەواوی پڕۆژەکە لە ماوەی ٣ ساڵی تەمەنیدا، ئەنجامەکانی پڕۆژەکە لە تێڕوانینی زانکۆ کوردەکانەوە لە ڕووی پەرەپێدانی تواناکان، کۆرسی فراوانی مووک، خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران، نەخشە ڕێگای جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆڵۆنیا، گەشەپێدان و درێژکردنەوەی خولی مووک بۆ زانکۆکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پلانی هێشتنەوەو درێژەپێدانی پرۆژەی ئەپڕەیز (Sustainability Plan).

لەتەوەرێکی کۆنفڕانسەکەدا کە تایبەت بوو بە پلانی ستراتیجی زانکۆکان، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە گرنگی پلانی زانکۆی هەڵەبجەی خستەڕوو و باسی لە ئامانجە
گرنگەکانی ناو پلانەکە کرد. هەروەها بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد کە زانکۆ بە هەوڵ و ماندووبوونی هەمووان هەمیشە لە بەرەوپێشچووندایە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆنفڕاسەکەدا باس لە خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران کرا و بەڕێز ڕاستی ئەیوب حمە سعید باسی لە ئەزموونی ئەو خولە کرد لە زانکۆ بەشداربووەکانی پڕۆژەی ئەپڕەیز وەک ئامانجەکان و بابەتەکانی خولەکە، بەشدابووان و گرنگی خولەکە وە ڕێگاکانی درێژەپیدانی ئامانجەکانی پڕۆزەکە.

ڕۆژی دووەم تایبەت کرابوو بە هەندێک تەوەری دیکە  شیکاری دەرخەرەکان (analysis indicators)  ڕاپۆرتی تەکنیکی کۆتایی، بابەت و کێشە داراییەکان و ئامادەکاریەکان و زانیاری لەسەر ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی.

لە تەوەرێکدا بابەتی جۆری و هەڵەسەنگاندن (Quality and Evaluation)ی ناوخۆیی و دەرەکی باس کران. ڕاپۆرتەکانی هەڵسەنگاندنی ناوخۆیی ( Internal Evaluation Reports) لەلایەن بەڕێز ڕاستی ئەیوب حمەسعید وەک کۆردینەیتەری ناوخۆیی پرۆژە لە زانکۆی هەڵەبجە خرانەڕوو.

.

chevron-down