ىڵاوکراوەتەوە لە: 26-07-2023

زانکۆی هەڵەبجە بەشداری لە خولێکی سۆفتوێری نوێی پرۆژەی ئەپرەیز کرد

Powerd by: UoH

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٤ و ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٣ شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە خولێکی دوو ڕۆژیی سۆفتوێری نوێی کومپانیای ئاورۆسۆفت لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر.

شاندەکە پێکهاتبوو لە بەرێزان م. ئارام محمد أمین قادر، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری، م.ی. ڕاستی ئەیوب حمەسعید سەرپەرشتیاری پەیوەندیە ئەکادییمیە نێودەوڵەتیەکان،  محمد سعدالدین هادی کارمەندی دڵنیایی جۆری.

سۆفتوێرەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی ئەپڕەیزدایەو لەلایەن کۆمپانیای ئاورۆسۆفت پەرەپێدراوەو تایبەتە بە بوارەکانی دڵنیایی جۆری، خزمەتگوزاریەکانی خوێندکار Student Servicesو پەیامی سێیەم Third Mission کە پێکەوە داتابەیسێکی گەورەو گرنگ بۆ زانکۆ سودمەندەکانی پرۆژەکە دێنەتە بەرهەم.

لە سوفتوێرەکەدا زانیاری تەواوی ستافی ئەکادیمی زانکۆ، کارمەندان، خوێندکاران، توێژەران تۆماردەکرێت، هەرەوەها پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری وەک فیدباکی خوێندکار، هەگبەی مامۆستای و زانستخوازی بەردەوام لەخۆدەگرێت.

هەر لە سۆفتوێرەکەدا کە وەک سیستمێکی بەرێوەبردنی زانکۆیی University Management System دەبێت، زانیاری کۆلێژو بەشی زانستی و سمستەرو کۆرسەکانی خوێندن و ساڵی ئەکادیمی و چەندین زانیاری دیکە تۆماردەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی سۆفتوێرەکەدا کە بە پەیانی سێیەم Third Mission ناسراوە، زانکۆ بەشداربووەکان دەبنە خاوەنی وێبسایتێکی نوێ و زانیاری تایبەت بە چالاکی و پەیوەندیەکانی زانکۆو کۆمەڵگەی تێدا بڵاودەکرێتەوە بەمەبەستی سودگەیاندنی زیاتر بە کۆمەڵگە لە بوارەکانی گواستنەوەی زانیاری Knowledge Transfer و تێکهەڵکێشانی کومەڵگە Community Engagement و فێربوون و پەروەردەی درێژخایەن Lifelong Learning and Continuous Education و دەوڵەمەندکردنی کلتوری و کۆمەڵایەتی Cultural and Social Enrichment و چەند بوارێکی دیکە.

ئەم سوفتوێرە لە ئێستادا لە قوناغی پەرەپێدانی تاقیکاریدایە و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا زانیاریەکانی بۆ ستافی زانکۆی و کۆمەڵگە بەردەست دەخرێت.

chevron-down