ىڵاوکراوەتەوە لە: 23-06-2023

زانکۆی هەڵەبجە بەشداریکرد لە کۆبونەوەی چوارەمی بەشداربووانی پڕۆژەی ئەپڕەیز

Powerd by: UoH

شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداریان کرد لە کۆبونەوەی چوارەمی بەشداربووانی پرۆژەی ئەپڕەیز (4th Partnership Meeting) کە لە شاری دهۆک بو ماوەی ٣ ڕۆژ بەڕێوەچوو.

شاندەکەی زانکۆی هەڵەبجە پێکهاتبوو لە بەڕێزان پرۆفیسۆر دکتۆر دانا عبدالله طاهر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، م. ئارام محمد امین قادر، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی و م.ی. ڕاستی ئەیوب حمە سعید ڕێکخەری ناخۆیی لە پڕۆژەی ئەپڕەیز.

ئیڤێنتەکەی ئەپڕەیز بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبوو لە ڕێکەوتی ٢٠\٦\٢٠٢٣ تا ٢٢\٦\٢٠٢٣ کە تێیدا دابەش بوو بەسەر دوو ڕۆژی سەرەتا بۆ کاروچالاکیەکانی پرۆژەکە و ڕۆژی سێهەم تایبەت بوو بە کۆنفراسێکی پەخشکاری (Dissemination Conference).

لە تەوەرە سەرەکیەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆبونەوەکە بریتی بوون لە پوختەیەکی پرۆژەی ئەپڕەیز: لە کوێدا بووین و چی نەکراوەو چی دەبێت بکرێت، قۆناغی سازاندن بەرەو پلانێکی ستراتیژی یەکگرتوو بۆ چاکسازی زانکۆیی، خۆلی ڕاهێنانی ڕاهێنەرانی زانکۆکان، پلانی ستراتیجی زانکۆکان، جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، پەرتووکی دڵنیایی جۆری پشت بست بە ستانداردی ئەوروپی ناسراوی بە ESG و چۆنێتی جێبەجێ کردنی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کۆرسی ئۆنلاینی مووک و ئەنجامەکانی و زیاتر بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی.

هەریەک لە زانکۆکانی پرۆژەکە باسیان لە ڕاهێنانی ڕاهێنەرانی ناوخۆیی زانکۆکانیان کرد، زانکۆی هەڵەبجەش بە نوێنەری م.ی. راستی ئەیوب حمە سعید چەند تەوەرێکی ڕاهێنانەکەی بۆ ئامادەبووان باس کرد وەک ئامادەبووانی ڕاهێنانەکەو کۆمێنت وفیدباکیان و ئاڵنگاریەکانی ڕاهێنانەکەو ئەو بابەتانەی کە لە ڕاهێنانەکەدا پێشکەش کران.

لە ڕۆژی دووەمدا بوارەکانی وەک بەڕێوەبردن و دارایی و خەرجیەکان لەلایەن ئەندامانی یونیمێدەوە گفتوگۆیان لەسەر کرا، هەروەها زانیاری لەسەر سۆفتوێری دڵنیایی جۆری و توێژینەوەو میشنی سێهەم و بابەتەکانی پەخشکاری پرۆژەکە باس کران.

سەرەڕای کاروچالاکیەکانی بەشەکاری ٦ کە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی هەڵەبجە کاریان لەسەر کردووە لەلایەن م.ی. ڕاستی ئەیوب حمە سعید باس کران کە بریتی بوون لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی سەردانە مەیدانیەکانی پیزاو ئیڤۆرا، سەردانە مەیدانیەکانی رۆماو مورسیا، هەڵسەنگاندنی میدتێرمی پرۆژەکە.

لەڕۆژی سێهەمدا کۆنفراسێکی پەخشکاری لە زانکۆی پۆڵیتەکنیکی دهۆک ئەنجام درا کە لە دوو پانێل پێکهاتبوو: پانێڵی یەکەم لەسەر پرۆژەی ئەپڕەیز لە خزمەتی سیستەمی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و پانێڵی دووەم لەسەر ئەرکی کۆمەڵایەتی زانۆکان بۆ بەرەوپێش بردنی کۆمەڵایەتی و ئابوری هەرێمی کوردستان بوو.

پڕۆژەی ئەپڕەیز یەکێکە لە پرۆژەکانی یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەس کە ئامانجی باشترکردنی سیستمی حوکمرانی لە خوێندنی باڵاو ، باشترکردنی دڵنیایی جۆریی و چاکسازی لە بەرێوەبردنی زانکۆدا و جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆڵۆنیایە.

chevron-down