ىڵاوکراوەتەوە لە: 02-05-2023

ڕۆژی یەکەمی خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

Powerd by: UoH

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢/٥/٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە هۆڵی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

سەرەتای خولەکە بە وتەیەکی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز پرۆفیسۆر دکتور مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا دەستی پێ کرد کە تێیدا گرنگی خولەکەی بۆ بەشداربووان خستەڕوو لە چوارچێوەی پرۆژەی ئەپرەیزدا، هەروەها باسی لە گرنگی ئەم پرۆژانە کرد کە بەهەوڵ و ماندبوونی ستافی زانکۆ هاتووەتە بوون و جێ بەجێ کردن.

دواتر لەلایەن بەڕێز م.ی. ڕاستی ئەیوب حمە سعید ڕێکخەری ناوخۆیی پرۆژەکە دەست بە بابەتەکانی ڕۆژی یەکەم کرا کە خۆی لە سێ بەشدا دەبینیەوە. بەشی یەکەم تایبەت کرابوو بە دوبارە ناساندنەوەی پرۆژەی ئەپرەیز بە هەندێک وردەکاریەوە وەک مەبەستی سەرەکی پرۆژەکە کە بریتیە لە پرۆسەیەکی چاکسازی تاقیکاری لە حوکمڕانی لە خوێندنی باڵاداو دڵنیایی جۆری و بەرپرسیاریەتی.

دووەم بەش تایبەت بوو بە کاریگەریەکانی پرۆژەکانی ئیراسمەس پڵەس و بەتایبەتی تر پرۆژەی ئەپرەیز لەسەر زانکۆ وەک زیاتر ناساندنی زانکۆکە بەڕووی جیهاندا و بەستنی پردی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆ ناسراوەکانی نێو یەکێتی ئەوروپاو ڕەخساندنی هەل بۆ بەگەشتن بە ڕاگواستنی خوێندن (Learning Mobility) باشتر کردنی پرۆسەکانی دڵنیایی جۆری و چەندین بواری دیکە.

لە بەشی سێیەمدا ڕاهێنەر باسی لە سودو لایەنە باشەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ کرد و ئەو پێداویستی و هەنگاوانە چین کە پێویستە زانکۆیەکی تازە دامەزراوی وەک زانکۆی هەڵەبجە بیگرێتە بەر بۆ بەرەو سەر رێگای بەنێودەوڵەتی بوون.

لە بەشی کۆتاییدا، بەشێوەیەکی پراکتیکی پرسی کێشەکانی بەردەم زانکۆی هەڵەبجە بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی لەلایەن بەشداربووانەوە گفتوگۆی لەسەر کرا.

خۆلی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە چوارچێوەی پرۆژەی ئەپرەیزدایەو بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت کە تێیدا ستافی ئەکادیمی زانکۆی هەڵەبجە لە سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەرەکانیان و هەندێک لە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکان تێیدا وەک بەشداربوو گواستنەوەی زانیاری و تواناییەکانیان بۆ دەکرێت لە لایەن ڕاهێنەرانی پرۆژەکەوە.

chevron-down