ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢\٥\٢٠٢٣ کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران دەست پێ دەکات کە بۆ ماوەی ٣ هەفتە بەردەوام دەبێت.
خولەکە لە چێوارچێوەی پرۆژەی (ئەپڕەیز)دایەو بۆ ماوەی ٦ ڕۆژە، هەر دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و لەلایەن ستافێکی زانکۆی هەڵەبجەوە دەوترێتەوە.
لە ماوەی خولەکەدا چەندین بابەتی بەسود وەک بەڕێوەبردن لە خوێندنی باڵادا،بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆ، دڵنیایی جۆری ، بەرپرسیارێتی، پێواژووی بۆڵۆنیا، چەندین بابەتی دیکە باس دەکرێن.
ئامادەبووانی خولەکە ستافی ئەکادیمی زانکۆ دەگرێتەوە کەپێکهاتووە لە نوێنەرانی سەرجەم بەشە زانستیەکانی زانکۆی هەڵەبجە.