ىڵاوکراوەتەوە لە: 28-05-2023

بڕوانامە بەشداریکردن دەبەخشرێت بە بەشداربوانی خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران

Powerd by: UoH

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٨\٥\٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پرۆفیسۆر دکتۆر مەهاباد کامل عەبدوڵا)و یاریدەدەر سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەرێز(پڕۆفیسۆر دکتۆر دانا عبدالله تاهر)، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە بەشداربووانی خۆلی ڕاهێنانی ڕاهێنەران.
لەلای خۆیەوە بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر مەهاباد کامل عەبدوڵا، پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خولەکە کرد لە تەواوکردنی و هیوای خواست بەردەوام بن بۆ بەرەوپش بردنی ئاست و توانای ستافی ئەکادیمی و پێشتخستی زانکۆکە بە گشتی.
(خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران- ToT )لە چوارچێوەی پرۆژەی ئەپرەیزدا لە زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو بۆ ماوەی سێ هەفتە کەتێدا مەبەستی سەرەکی گەیاندنی ئامانج و مەبەست و چالاکی و زانیاری و تواناییەکانی پرۆژەکە بوو بە ژمارەیەکی زیاتر بە ستافی زانکۆ.

.

chevron-down