بڵاوکراوەتەوە لە: 28-04-2024

ڕێکخراوی سیید فاوندەشین خولێکی بۆ خوێندکارانی زانکۆی ھەڵەبجە کۆتایی پێھێنا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی (2024/4/28) بە ئامادەبوونی بەڕێزان پرۆفیسۆر د. مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمد میرە ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور و دکتۆر ئاکۆ ابراھیم فەقی ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و دکتۆر ھێرش حمە امین بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر حسن ھاشم عبداللە سەرۆکی بەش و مامۆستایان و خوێندکارانی بەشدار بوو وە ھەر یەک لە بەڕێزان ڕۆمان حەمە بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی سیید فاوندەشین
و ئەندامانی ڕێکخراوە و دەستەی وانبێژی ڕێکخراوی سیید فاوندەشین کە ڕێکخراوێکە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ئابووریی مەراسیمی کۆتایی بۆ خۆلی «خێزانی تەندروست، کۆمەلگەیەکی بەھێز»بەڕێوەچوو.
لەسەرەتا بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر مھاباد کامل عبداللە سوپاس و پێزانینی زانکۆ ھەڵەبجە ئاراستەی ڕێکخراوی سیید فاوندەشین کرد کە بە چاوێکی تایبەتەوە سەیری زانکۆی ھەڵەبجە دەکەن. پاشان بەڕێز باسی لە گرنگی ئەم خۆلانە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە سێکوچکەی زانکۆ و پەروەردە و کۆمەڵگا ڕۆڵێکی گرنگی لە کەسایەتی گەنجان و خوێندکاران ھەیە و دەتوانێت تاکی تەندروست بەرھەم بھێنێت.
دواتر بەڕێز ڕۆمان حەمە بەرێوەبەری پرۆگرامەکان لە ڕێکخراوی سید فاوندەشین باسی لە ڕێکخراوی سیید فاوندەشینی و گرنگی خۆلەکە کرد کە دەتوانێت ئاستی ھۆشیاری لە نێوان کور و کچە گەنجاکان بەرز بکاتەوە بە شێوازێک بتوانن بە دروستی تەعامول لەگەڵ خەڵک و کۆمەڵگا و تەکنۆلۆجیا بکەن ولەم ڕێگەیەوە توندوتیژی لە خێزان و کۆمەڵگا کەم بێتەوە.
لە بەشێکی تری ئەم مەراسیمە ھەر دوو خوێندکار سارا حمید خوێندکاری قۆناغی دووەم و ڕەوند ایوب خوێندکار قۆناغی یەکەم باسیان لە ئەزموونی خۆیان و ھاورێیانیان کرد کە خولەکە ڕۆلێکی گرنگ و بەرچاوی ھەبوو لە تێڕوانین و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەشتن بۆ چۆنیەتی پەیوەندییەکان و تەعامول کردن لەگەڵ دەوروبەر و تەکنۆلۆجیا.

دواتر دکتۆر ئاکۆ ابراھیم فەقی ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بە ناوی ڕاگرایەتی و بەشی زانستی و مامۆستایان و خوێندکاران سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێوەبەرانی و دەستەی وانەوتنەوەی ڕێکخراوی سیید فاوندەشین کرد کە بە شێوازێکی سەردەمیانە و زانستیانە بۆ ماوەی دوو مانگ بە خوێندکارانی کور و کچی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی وانەکانیان وتوتەوە.

لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن و خەڵات بەسەر خوێندکارانی بەشداربوو کە ڕێکخراوی سیید فاوندەشین ئامادەیان کردبوو دابەشکرا.

chevron-down